لەیادی بیستو حەوت ساڵەی ئەنفالدا پیوستە حکومەتی عراق دان بە تاوانەکەدا بنێت

لەدوای تێپەڕ بونی 27 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا ، یادی زامێکی بەسۆ ،ساریژ نەبوی گەلەکەمان دەکەینەوە،وشەی ئەنفال جێکەوتێکی زۆر تایبەت و بە ئازاری لە ناوکۆمەڵگەی کوردستاندا و لەبیرو لێکدانەوەیاندا  گرتوە،گەورەیی و دڕندەیی تاوانەکە  لەبیرەوەری مرۆڤەکاندا یەو ئێشیکی هەتا هەتایی لەگەڵدایە،خەڵکی کوردستان لێکدانەوەی تایبەتیان بۆ چەمکی  ئەنفال هەیە، ئەنفال واتای کوردکوشتنی  وەرگرتوە یان ڕیک لەجیاتی وشەی جینۆساید . بەشێوەیەک هەمو تاوانەکانی کوردکوژی  دەگرێتە خۆی ،لەکاتێکدا زۆرێک لەوتاوانانە پێش سالانی 1988 رویان داوە ،وەک کوشتو بڕی حەرەس قەومیەکان،بۆردومانی قەلادزی،پاکتاوی فەیلەیکان و بارزانیەکان، دەرسیم و قاڕنێ و قەلاتان، لەگەڵ کوردکوژیەکانی سالی 1988  ،کیمیا بارانی هەلەبجەو   شوێنەکانی تری کوردستان وشالاوەکانی ئەنفال.
ڕژێمی بەعسی روخاو سەرکەوتنێکی کاتی وەدەس هێنا ،بەلام نەیتوانی ئامانجە دوورەکانی بەدی بهێنێ لەکوردستان، ئەم تاوانە گەورەیە کە دەرهەق بەگەلی کورد کرا لە دادگای بالای تاوانەکان لە ڕۆژی 24/6/2007  بەجینۆساید ناسێنرا،هەروەها دواتر لەپەرلەمانی عراق پەسەند کرا ،پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو بڕیارانەی دادگاو پەرلەمانی پەسەند کردوە، بە لام جێگای سەرسوڕمانە تاکو ئیستا حکومەتی بەناو فیدراڵی عراق هێشتا بەشیوەیەکی فەرمی دانی نەناوە  بەوبڕیارانەی تایبەتن بە تاوانی ئەنفال  ،کە کۆمەلێ بڕگەی لەگەڵدایە  وەک قەرەبوی زیان لێکەوتوان،دادگایای تاوانبارانی ئەنفال،هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەلەکان و  هێنانەوەی ڕوفاتەکانیان،لەگەڵ باشتر کردنی گوزەرانی کەسوکاری قوربانیان، بەپێ هەمو یاساو ڕیساکان حکومەتی عراق میرات گری حکومەتی پێشوە  و پیوستە پابەندی ئەو بڕیارانەبێت، بەلام بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و دەسەڵاتی کوردیەوە تا ئیستا  یەک تاکە وشەش لەم بڕیارانە جێ بەجێ نەبوە.
بۆیە ئێمە وەک جاودێڕی کوردۆساید –چاک وەک هەمیشە پشتیوان و خەم خۆری کەسوکاری قوربانیانی جینۆساید بوین  جەخت دەکەینەوە و دەڵێن پیوستە  حکومەتی بەغدا  دان  بە تاوانی ئەنفالدا بنێت و پابەندی خاڵ بەخاڵی بڕیارەکان بێت،هەروەها  دەبێ حکومەتی کوردستانیش چیدی داواکاری کەسوکاری ئەنفال پشت گوێ نەخات و بکەرانی ئەنفال بەسزای خۆیان بگەیەنێن.
کەمتەرخەمی دەسەلاتی کوردی و حکومەتی بەغدا لەئاست تاوانی ئەنفال و تاوانەکانی تردا  وایکرد کە جارێکی تر جینۆسایدی کوردانی یەزیدی لەسەر دەستی هەمان بیرو تێز دوبارە بێتەوە، وەئەگەری جەند بارە بونەوەی هەیە.
سەرەرای دەرکەوتنی هەندێ ئاماژەی پۆزەتیف لەئاستی نیو دەولەتیدا بۆ بەرەوپێش چون و ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد  بەتایبەت لە ساڵی 2015 دا لەدوای شاڵاوە دڕندانەو نامرۆڤانەیەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر کوردستان بەتایبەت و  ناوجەکانی تری عیراق.
 بۆیە وا پیوست دەکات کە ڕیکخراوەکانی بواری جینۆساید فشارەکانیان زیاتر بکەن  لەسەر حکومەتی هەرێم  تاکو  نوێنەرایەتیەکانیان لە هەندەران  هەوڵ بدەن بۆ بردنە پێشی ئەم کەیسە،شانبەشانی ڕێکخراوەکان وکەسانی دڵسۆزی کورد لە دەروە.
هەروەها  پشتیوانی و پیرۆزبایی  خۆمان دەرئەبڕین بە بۆنەی داواکاری بەپاریزگا بونی  کەلارەوە لایەن کەسوکاری ئەنفالکراوەکانەوە .
                        
                                                              چاودێڕی کوردۆساید-چاک
                                                                 14/4/2015 

به‌روار:  13/04/2015
848   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   870
کۆی سه‌ردان:   29235101