داواکارێکی گشتی لە دادگای ئەستەنبوڵ بە بارمتە گیراوە
لە ساڵی پار لە رووداوەکانی گێزی پارک لە ئیستەنبول لاوێکی ١٧ ساڵ بەناوی ( بیرکین ئیلڤان ) لەکاتی چوونی بۆ نان کڕین لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کوژرا ، کەسو کاری ئەم منداڵە بەرامبەر بەم تاوانە لە دادگا دژی پۆلیسی تورک دۆزیان کردووە بەڵام دادگا و داواکاری گشتی لە دادگا بەردەوام دۆزەکە دوا دەخەن و ڕێگا نادەن کە تاوەنبار بە سزای خۆیان بگەن هەربۆیە ئەمڕۆ چەند کەسێک چوونە ناو باڵەخانەی دادگای چاغڵەیانی ئیستەنبوڵ و داواکاری گشتی بە ناوی ( کیراز ) بە بارمتەیان گرتووە و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێکی زۆری تیمی تایبەتی تورک چوونەتە باڵەخانەکەوە بۆ ئەوەی ئەو داواکاری .
گشتییە ئازاد بکەن ، شایەنی باسە تاکو ئێستاش لەمەڕ ئەم ڕووداوەوە هیچ لێدوانێکی فەرمی نەدراوە .
ڕێبوار هەمەوەندی
قەندیل پۆست
بهروار: 31/03/2015
917 جار خوێندراوهتهوه
|