وه‌فدێكی كانتۆنی جه‌زیره سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌كات
مالمۆکورد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه (29)ی ئازاری ساڵی (2015)، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌رۆژئاوای كوردستان كرد كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیره سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیان كرد.
له‌دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له(زوبێر عوسمان، چێنه‌رعه‌لی جۆڵا) جێگرانی سكرتێر‌و (له‌تیف نێروه‌یی) بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئاماده‌ی بوون، (عادل موراد) سكرتێری ئه‌نجومه‌ن وێڕای به‌خێرهاتنی شاندی میوان باسی له‌دواین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد، به‌گرنگیه‌وه باسی هه‌نگاوه دیموكراتی و دیپلۆماسیه‌كانی له‌رۆژئاوای كوردستان كرد.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی له‌رۆژئاوای كوردستان كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌رووی ئه‌منی و دیموكراسی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌رۆژئاوا، هۆكارێكی گرنگن بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌پارچه‌كانی تری كوردستان.
عادل موراد به‌گرنگیه‌وه باسی له‌كرانه‌وه‌ی دیپلۆماسی به‌رووی ناوچه‌كه‌و جیهان و ناساندنی دۆزی ڕه‌وای كورد له‌رۆژئاوا كرد، ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌پێیدا تێپه‌ریون له‌دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانیشی به‌گرنگ وه‌سف كرد.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پشتیوانی و پشتگیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشی دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هه‌نگاوه دیموكراتیانه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان‌و ده‌ست خسته ناو بارودۆخی سیاسی له‌لایه‌ن هه‌رهێزولایه‌ن ده‌وڵه‌تێكه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی هاوكێشه‌ی سیاسی له‌رۆژئاوا ره‌تكرده‌وه وتی:”گه‌لی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان ئازادن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌رهێزو لایه‌نێك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه نوێنه‌رایه‌تیان بكات له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه‌شدا”.
داواشی كرد گفتوگۆكان له‌نێوان هێزو پارته سیاسیه‌كان له‌رۆژئاوا به‌ئاراسته‌ی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان بێت‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و قوربانی دانی هێزه سه‌ره‌كیه‌كان له‌به‌رچاوبگرێت.
له‌لای خۆشیه‌وه، دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیره خوشحاڵی خۆی ده‌ربری وه سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتیوانیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌گشتی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌تایبه‌تی كرد له‌ئاستی هه‌موو پێشهاته‌كاندا وتی:”سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پارچه‌كانی تری كوردستان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مه‌ترسی داعش و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆرستیه به‌ده‌ست هات له‌كۆبانی، شه‌نگال، كه‌ركوك‌و به‌ره‌كانی تر، هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی گه‌لی كورد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وان ده‌رگایان واڵایه له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و پارت و لایانانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌خه‌باتی سیاسی و دیموكراسی هه‌یه له‌رۆژئاوا، ئاماده‌ی گفتوگۆی راسته‌قینه‌شن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا، به‌ده‌ر له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و خۆسه‌پاندنێك به‌ئاراسته‌ی ڕێگریكردن له‌كه‌لێن خستنه نێو پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌رۆژئاوای كوردستان.
هاوكات، جێگرانی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن بیروبۆچون‌و تێروانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئێستای رۆژئاوا‌و ڕوانینیان بۆ پرسه گرنگه‌كان وه شێوازی مامه‌ڵكردن له گه‌ڵیاندا به‌راشكاوانه ده‌ربری.
به‌روار: 29/03/2015
648 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|