په‌لاماردانی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌لاماردانێكی شه‌خسی نه‌بوه
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به KNNی ڕاگه‌یاند؛ فراكسیۆنه‌كه‌یان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوه‌و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شیان زیاتر تایبه‌ت بوه به‌و په‌لاماره‌ی 2 په‌رله‌مانتاری پارتی كردیانه سه‌ر په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح.
وتیشی: وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و په‌لاماره به په‌لاماردانێكی شه‌خسی نازانن، بۆیه به باشیان زانیوه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌یان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبونه‌وه‌كه به KNNی راگه‌یاند فراكسیۆنه‌كه‌یان پێی وایه روداوه‌كه‌ی 25 ی ئه‌م مانگه‌و هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، په‌یامی سیاسی لێدهخوێنرێتهوهو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هێرشه‌كه بۆ سه‌ر كه‌سێكی دیاریكراو نه‌بوه، به‌ڵكو هێرشبوه بۆسه‌ر دیدگایه‌كی سیاسی له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی وڵات و ئازادی راده‌ربڕین و بۆیه ده‌بێت رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هێرشبه‌ران بگیرێته‌به‌ر.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنی گۆڕان سوپاسی هه‌موو ئه‌و فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانه‌ی كرد، كه هاوهه‌ڵوێست و هاوسۆزی فراكسیۆنی گۆڕان بوون .
کەی ئێن ئێن
هاوكات فه‌خره‌دین قادر؛ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ سبه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، له‌ناو په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
بهروار: 29/03/2015
785 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|