داعشە سەربڕەکە ، خۆی خنكاند
ئه‌نجومه‌نی پیاوماقوڵانی موسڵ، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش له به‌شی لای چه‌پی شاره‌كه خۆی خنكاندووه.
ئیبراهیم تائی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیاوماقوڵانی موسڵ، رایگه‌یاند :" عه‌بدول له‌تیف ئیحسان جومه‌یلی، به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش له دیوی لای چه‌پی شاری موسڵ، به خنكاوی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه جومه‌یلی یه‌كێك بووه له دیارترین سه‌ڕبڕه‌كانی داعش له موسڵ و ئاشكراشیكرد :" به‌جارێك سه‌رپه‌رشتیی سه‌ربڕینی 10 كه‌سی كرد كه دژی بوونی داعش بوون له‌و شاره".
ئیبراهیم تائی‌ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌كان پێیان راگه‌یاندووه، لاشه‌كه‌ی سه‌ربڕه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه كه به په‌تێكه‌وه خۆی هه‌ڵواسیووه.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران
خەندان
به‌روار: 28/03/2015
1199 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|