ئاسایشی پارتی خۆپیشاندەرانی ئێزیدی دەستگیرکردووە و ئازاد ی نەکراون
ئەو ٦٠ خۆپیشاندەرە ئێزیدییەی، لەلایەن ئاسیشی پارتییەوە دەستگیرکران، هەتا ئێستاش زۆربەیان ئازاد نەکراون و، نازاندرێت لە کوێن.
 
رۆژی ٢٥ ئادار، لە کەمپی خانکێ لە پاریزگای دهۆک و چەند کامپی دیکە، کوردانی ئێزیدی خۆپیشاندان کرد، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ئەو کۆمەڵکوژیەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دژ بە ئێزیدییەکان کرا، بە جینۆساید بناسێنن؛ بەڵام لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-ەوە پتر لە ٦٠ خۆپیشاندەر دستگیرکران و بەشی زۆریان تائێستاش ئازاد نەکراون.

کوردانی ئێزیدی، لە چەند کەمپەی شارەکانی: زاخۆ، ئاکرێ، دهۆک و سلێمانی، دەستاین بە خۆپیشاندان کرد، هەتا ئەو کۆمەڵکوژییەی دژی ئێزیدییەکان ئەنجامدرا، بە جینۆساید بناسێندرێت.

یەکێک لەو هاوڵاتیانەی کە بەشداری خۆپیشانەکەی کەمپی خانکێ ببوو، نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رۆژنیوزی ڕاگەیاند:" ئێمە دەستمان بەخۆپیشاند کرد، هەتا بۆئەوەی کۆمەڵکوژی شەنگال، وەک جینۆساید بناسێندرێت، بەر لەوەی ئێمە دەست بەخۆپیشاندانەکەش بکەین، مۆڵەتمان لە بەڕێوەبەری کەمپەکە وەرگرتبوو. لەدوایدا هێزەکانی ئاسیایش، هێرشیانکردەسەر خۆپیشاندەران.

وتیشی:" هێزەکانی ئاسایش بە قۆناخە تفەنگ لە خۆپیشاندەرانیاندا، هێزیان لە ئاسایشی سمێڵ هێنا و بۆ ئەوەی پێش لە خۆپیشاندەران بگرن، سەدان کەس بەشداری خۆپیشاندانەکە ببوون." 

ئەو هاوڵاتییە، ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەی خانکێ-دا ٢٠ کەس دەستگیر کران،  لەو ژمارەیەش حەوت کەس ئازاد نەکراون، ئێمە نازانین ئەوان لە کام زیندان، زیدانی کراون."

هەتا ئێستا لەوبارەیەوە، ئاسایشی دهۆک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
ڕۆژ نیوز
به‌روار:  27/03/2015
715   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   472
کۆی سه‌ردان:   29261244