ئاسایشی گەرمیان پەیامنێرێكی كەناڵی سپێدە دەگرێت
سكرتێری نوسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەستگیركردنی پەیامنێرێكی گەرمیانی كەناڵی ئاسمانیی سپێدەی لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە راگەیاند.

“ئارام ئیكرام” سكرتێری نوسینگەی گەرمیانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز) ی راگەیاند “ئێوارەی دوێنێ، لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە، (محەمەد شەهاب)ی پەیامنێری كەناڵی ئاسمانیی سپێدە لە گەرمیان دەستگیركراوە”.

هەروەها گوتی “پاش هەوڵێكی زۆری سەندیكای رۆژنامەنوسان تەنها پێیان راگەیاندین كە لە سەر كاری رۆژنامەوانی دەستگیرنەكراوە”.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز) دەستگیركردنی ئەو رۆژنامەنوسە بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەكاونتی ناوبراو زیاتر لەمانگێكە لەلایەن سوپای ئەلیكترۆنی رێكخراوی داعشەوە هاك كراوە و بۆ پڕوپاگەندەكردن بۆ ئەو رێكخراوە بەكاردەهێنرێت
باسنیوز
به‌روار:  27/03/2015
551   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   438
کۆی سه‌ردان:   29249363