مرۆڤه‌كان هه‌موویان به‌ڕێزن، به‌ڵام هیچیان موقه‌ده‌س نین!
به‌پێویستی ده‌زانم له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه (لێدرانی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری پارتییه‌وه) ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه بخه‌مه‌ڕوو:
1- هه‌ڵبه‌ته ڕووداوه‌كه له خۆیدا ناشه‌رعیی‌و ناشارستانییه، ئنجا ئه‌وه كه له‌و جۆره ڕه‌فتاره له وڵاتانی دیكه‌ی دنیاشدا ڕوویداوه، پاساوی ئه‌و ڕه‌فتاره نا شه‌رعییه ناداته‌وه‌و، شتی خراپ هه‌ر خراپه له هه‌ركوێیه‌ك بێ.
2- له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه له په‌رله‌مانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا: لیژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوه پێكهاتوه، من به‌پێویستی نازانم هیچ له‌وباره‌وه بڵێم، كه پێویسته چی بكرێ؟
3- به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانم قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌م، ئه‌وه‌یه كه نابێ به‌بیانووی به‌پیرۆز (مقدَّس) زانینی كه‌سێكه‌وه "سه‌رۆكی هه‌رێم یان هه‌ركه‌سێكی دیكه" مافی ڕه‌خنه‌گرتن "به‌ڵام له‌قاڵبـی ڕێز‌و ئه‌ده‌بداو دوور له‌ناوزڕاندن" له‌خه‌ڵك بسه‌نرێته‌وه‌و، پاشان ڕه‌خنه‌و سه‌رنج خستنه‌ڕوو، به‌پاساوی لێدانی ئه‌م‌و ئه‌و دابنرێ!
بۆیه ده‌ڵێم: بێگومان هه‌موو مرۆڤه‌كان ڕێزدارن، خوا فه‌رموویه‌تی: {وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ...} الإسرا‌ء -70-، به‌ڵام بێجگه له‌خوا "سبحانه وتعالی" هیچكه‌س (مقدَّس)،
"واته: پاك‌و بێ خه‌وش‌و هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كوڕیی" نیه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (كل بني آدم خطّآءٌ، وخير الخطائين التوابون) رواة أبو داود واته: هه‌موو وه‌چه‌ی ئاده‌م هه‌ڵه‌كارن، وه‌باشترین هه‌ڵه‌كارانیش په‌شێمان بووه‌وانن.
بۆیه هه‌رلێره‌شه‌وه دڵسۆزانه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشنیار ده‌كه‌م، كه به‌هیچ جۆرێك له‌هیچكه‌س قبووڵ نه‌كات، كه به‌پیرۆزو بێ هه‌ڵه‌ی بزانن، یان قسه‌و بڕیاری وه‌ك ئایه‌تی قوڕئان ته‌ماشا بكه‌ن! وه‌پاشان ئه‌و بۆچوونه ناشه‌رعیی‌و ناواقیعییه، بكه‌نه بیانوو و پاساوی شه‌ڕ پێفرۆشتن‌ولێدانی خه‌ڵك، وه بادڵنیابێ كه جه‌نابی‌و حزبه‌كه‌یشی، له‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی ئاوان، زه‌ره‌رمه‌نده نه‌ك به‌هره‌مه‌ند! 4- هه‌رلێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێ تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك ڕاگه‌یاندنكارو نووسه‌ر ڕاست بكه‌مه‌وه، سه‌باره‌ت به لێدوانێكمه‌وه، كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌باره‌ی له‌جێ‌ی خۆی مانه‌وه، یان نه‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دابووم، كه من گوتبووم: مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌شوێنی خۆی، له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌ڕاوێژو پێكهاتن‌و لێك تێگه‌یشتن (تفاهم) له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان بێ، شتێكی ئاساییه‌و، به‌ڵكو من به‌پێویستی ده‌زانم. ئنجا ئیشكاله‌كه له‌وێوه دروست بووه، كه قسه‌كه‌میان قرتاندوه‌و، ته‌نیا ئه‌وبه‌شه‌یان لـێ وه‌رگرتوه، كه باسی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات‌و، به‌شه‌كه‌ی دیكه كه باسی مه‌رجه‌كه ده‌كات: {به مه‌رجێك به‌ڕاوێژو لێك تێگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان بێ} لێیان قرتاندوه! واته: وه‌ك بێنی ئایه‌تی: {يَآأَيُّهَا الَّذيِنَ آمَنُواْ لاَتَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى...} النساء -43-، { وَأَنْتُمْ سُكَارَى} لـێ بقرتێنیی، كه ئه‌وكاته ئاوای لـێ‌دێ: ئه‌ی بڕواداریینه! توخنی نوێژ مه‌كه‌ون! به‌ڵام خوا فه‌رموویه‌تی: به‌سه‌رخۆشیی توخنی نوێژ مه‌كه‌ون. پاشان ده‌ڵێم: 1- ئه‌و لێدوانه‌م بۆچوونێكی تایبه‌تیی خۆم بووه، نه‌ك ڕاو هه‌ڵوێستی سیاسیی كۆمه‌ڵ، چونكه هه‌تا ئێستا وه‌ك (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی) له‌وباره‌وه هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه. زۆریش ئاساییه سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ، ڕاو بۆچوونێكی تایبه‌تیی منی پێ باش نه‌بێ. 2- به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر له‌شوێنی خۆی مانه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ی یاسا بێ، مانای وایه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری پێك نایه‌ن، وه‌پێم وایه به‌رله‌هه‌مووكه‌س، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمیش، ڕازی نابێ یاسایه‌ك كه ده‌بێ سه‌روه‌ر بێ، پێشێل بكرێ! 3- هیواداریشم هه‌ندێك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن‌و، هه‌ندێك ڕاگه‌یاندنكار، كه تا ڕادده‌یه‌ك حورمه‌ت‌و متمانه‌یه‌كیان هه‌یه، وریابن‌و خۆیان هاو ئاواز نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڵاوكراوانه‌دا، كه زۆر كه‌س به (سێبه‌ر)و منیش به (پاشكۆ)و (دابه‌سته) پێناسه‌یان ده‌كه‌م، كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئێمه‌و مانان شتی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و، هه‌رسه‌رگه‌رمی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ن!
عــه‌لــی بـاپــیـر
6/6/1436كـ
26/3/2015ز
هه‌ولێر
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 27/03/2015
776 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|