ئێران هه‌ڕه‌شه له سعودیه ده‌کات لەسەر یەمەن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن مه‌حکوم ده‌کات، و ئه‌و هێرشه به ترسناک و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و پێشێل کردنی سه‌روه‌ری نشتیمانی وڵاتان پێناسه ده‌کات. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مه‌رزیه ئه‌فخه‌م ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26.03.2015 له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، که به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ ئاڵۆزیه‌کانی ناوخۆی یه‌مه‌ن و بنبڕکردنی تیرۆر، کۆنتڕۆڵی دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات، ڕێگه له‌به‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه ناوخۆیه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌گرێت. ئه‌فخه‌م داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد که ڕێگاچاره‌ی نشتیمانی بگرنه به‌ر که‌له ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنی نێوان کوتله و لایه‌نه سیاسیه‌کانی یه‌مه‌ن هاتوه‌ته ئاراوه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوه‌پێکردنی تیرۆر له‌ناوچه‌که‌دا. لای خۆشیه‌وه سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی نشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران، عه‌لادین بروجردی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد و ڕایگه‌یاند که ئاگری یه‌مه‌ن سعودیه‌ش ده‌گرێته‌وه، و داوای کردوه که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر یه‌مه‌ن به‌په‌له ڕاگرن. بروجردی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا هێرشی شانشینی سعودیه بۆسه‌ر حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن مه‌حکوم ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئه‌م ئاگره‌ی هه‌ڵگیرساوه ئه‌نجامی ترسناکی ده‌بێت، و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری ناوچه‌که ، جیهانی ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره ده‌کاته‌وه". ناوبراو وتی: ئه‌و ئاگره‌ی نوێیه‌ی سعودیه دایگیرساندوه، دوکه‌ڵه‌که‌ی ده‌چێته چاوی خۆیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ئیدی له‌ته‌نها خاڵێکدا سنوردار نابێت. بروجردی ئاماژه به ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له هێرشی سعودیه بۆسه‌ر یه‌مه‌ن و ده‌ڵێت:" ئه‌مه‌ریکا سه‌ری ئاژاوه‌یه له ناوچه‌که‌دا ئه‌وان پشگیری ئه‌و هێرشه ده‌که‌ن، هه‌ندێک له‌وڵاتانی که‌نداویش به له‌مپی که‌سکی ئه‌مه‌ریکا پشتگیری هێرشه‌کانیان کردوه". له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یاندا سه‌رکرده‌ی حوسیه‌کان ( عه‌بدول مه‌لیک حوسی ) ڕایگه‌یاند که ئه‌مه ڕاگه‌یاندی شه‌ڕه دژ به‌خه‌ڵکی یه‌مه‌ن، بۆیه حوسیه‌کان به‌توندترین شێوه وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌نه‌وه که ده‌یانکوژن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شه‌ڕیان ده‌ستپێکردوه نه‌ک ئێمه. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئه‌لبه‌خیتی ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی جه‌ماعه‌تی حوسیه‌کان هه‌ر ئه‌مڕۆ قسه‌ی بۆ ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌کان کردوه و وتویه‌تی:" ئه‌وانه‌ی هێرشیان کردوه‌ته سه‌رمان ده‌بێت به‌رگه‌ی ئه‌نجامه‌کانیشی بگرن ، ئێمه ئه‌و هێرشه ترسنۆکانه‌یه به‌ته‌واوی تێکده‌شکێنین". ئاژانسه سعودیه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه که‌له هێرشه‌کانی دوێنێ شه‌ودا سێ فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی حوسیه‌کان کوژراوه، و سه‌رکرده‌یه‌کی تریشیان به‌ناوی محه‌مه‌د حوسی برینداربووه. -
ڕۆژنیوز
به‌روار: 26/03/2015
643 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|