مه‌لا به‌ختیار هه‌ڕه‌شه لهسهلهفییهكان ده‌كات
ئه‌مڕۆ 26-3-2015، به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و نوسه‌ران و رۆشنبیران، كۆنفرانسی دامه‌زراندنی رێكخراوی دابڕان به‌ره‌و رۆشنبیرییه‌كی هاوچه‌رخ، له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكهشكردو تێیدا تیشیكی خسته سه‌ر گرنگی بواری رۆشنبیری و دیموكراسی، هه‌روه‌ها گرنگی دامه‌زارندنی ئه‌و رێكخراوه‌ی كرد له‌م كاته‌دا.
وتیشی: ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه یاسامان هه‌یه شه‌هید ده‌به‌خشین، به‌ڵام كۆنه‌په‌رستان به وتاره‌كانیان ژه‌هر ده‌رخواردی گه‌نجانی ئێمه ده‌ده‌ن.
راشیگه‌یاند: له ئه‌وروپا تێكده‌ر ئازاد نیه، فاشی ئازاد نیه مه‌عقوله له ئه‌وروپا ئه‌وانه ئازاد نه‌بن لای ئێمه ئازاد بن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قه‌دری ئازادی بگرین ده‌بێت كه‌لێنی ئه‌و كۆنه په‌رستانه بگرین.
رونیشیكرده‌وه: له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ململانێی له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ین كه بیری كۆنه‌په‌رستی ده‌هێننه ئاراوه‌و رێگرن له به‌رده‌م ئازادی، سه‌له‌فییه‌كان جنێو مه‌ده‌ن چونكه لێتان قبوڵ ناكه‌ین و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ناخوات و ده‌رگاكان كراوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆ‌و دیالۆك به‌ڵام ده‌رگای ترسینۆكی داخراوه.
پوکمیدیا
بهروار: 26/03/2015
752 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|