یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردهوهو تێیدا ئیدانه هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ داوا له‌لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌وڵوێستی ره‌سمی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نن.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌هۆی شهرِی نێوان دوو په‌رله‌مانتاری پارتی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی گۆرِان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان دواخرا.
PUKmedia تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی
بهروار: 25/03/2015
1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|