بۆچی پەلاماری عەلی حەمە ساڵحیان داوە؟؟
پاش ئه‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتار له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا و به‌رله‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكات، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو په‌لاماری عه‌لی حه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانیاندا، قسه‌ی نه‌شیاویان پێ وت و ئاگاداریان كرده‌وه كه نابێت له‌باره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه قسه بكات و شت بڵاوبكاته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ئه‌و بابه‌ته‌ی باس نه‌كردووه و ته‌نها له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسینێكی له‌باره‌ی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوكردوه‌ته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌كه ره‌زامه‌ندییان نیشاندابێت بۆ دوباره درێژه‌كردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم. له رونكردنه‌وه‌كه‌دا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نوسیویه‌تی:" لێره‌و له‌وێ قسه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که گۆڕان رازی بووه ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌م شێوه‌ی ئێستای که له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژبکاته‌وه‌و کاک نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی پێوتوون . به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه راست نییه، ئه‌و کاره نایاساییه‌ی له ٢٠١٣ دا، به‌ڕێوه‌چوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم قابیلی دوو باره بوونه‌وه نیه‌و به خیانه‌ت له دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی ده‌زانین". ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: له‌باره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه قسه دروستکردن به‌ناوی گۆران و نه‌وشیروان مسته‌فا عه‌لی حمه ساڵح لێره‌و له‌وێ قسه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که گۆڕان رازی بووه ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌م شێوه‌ی ئێستای که له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژبکاته‌وه‌و کاک نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی پێوتوون . به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه راست نییه، ئه‌و کاره نایاساییه‌ی له ٢٠١٣ دا، به‌ڕێوه‌چوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم قابیلی دوو باره بوونه‌وه نیه‌و به خیانه‌ت له دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی ده‌زانین. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت کاک مه‌سعود به‌نیاز نیه ببێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و گۆڕان پێی باشه ببێت !! کاک مه‌سعود، کارێکی باش ده‌کات نایه‌وێت ببێته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و هیوادارین ئه‌م نیه‌ته‌ی که‌هه‌یه‌تی وه‌ک باس ده‌کرێت بێته کردار، به دڵنیایی ته‌کلیف له که‌سیش ناکه‌ین ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم. هه‌موو لایه‌کیش دڵنیابن یاسا شکێنی بۆکه‌س ناکه‌ین و ته‌نیا له خه‌می سیستمێکی حوکمڕانیداین، که دیموکراسی به‌رهه‌مبهێنێت. -
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 25/03/2015
745 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|