چیرۆكی یه‌كێك له پێشمه‌رگه غەدرلێکراوەکانی كه‌ركوك
رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی ئازاری 2015، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش سێ له دیله‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕه‌ندانه‌و دوور له هه‌موو به‌هایه‌ك شه‌هید كرد و سه‌ریان بڕین، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ش هیشام بوو، كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی شاری كه‌ركوكه.
له ماڵێكی هه‌ژاری سارد‌و سڕدا له‌گه‌ڕه‌كی وه‌حده له‌باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوك، ژنێك به‌كوڵ بۆ مه‌رگی سازێك ئه‌گری.
ئه‌و ناوی وه‌زیره عومه‌ر-ه دایكی یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه دیلانه بوو كه رۆژێك به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه به‌سه‌ربڕین شه‌هیدكران.
شه‌وی (19 ی ئازاری 2015) رێكراوی تیرۆرستی داعش دیمه‌نی سه‌ربڕینی سێ كه‌س له‌و پێشمه‌رگانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له كاتی شه‌ڕدا وه‌ك دیل ده‌ستگیری كردبوون، یه‌كێك له‌و دیلانه هیشام نه‌بیل خورشید بوو.
هیشام-ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له‌و زنجیره شه‌ڕانه‌ی كه به‌مدواییه له باشوور‌و خۆرئاوای كه‌ركوك له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعشدا روویدا، وه‌ك دیل له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تردا كه‌وته‌ده‌ست ئه‌و گروپه تیرۆرستییه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هیشام له‌ناو بازاڕی حه‌ویجه‌دا بوو، كاتێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تردا داعش له‌ناو قه‌فه‌زێكی ئاسنیندا به‌ناو بازاڕی حه‌ویجه‌دا نمایشی كردن.
خەندان
به‌روار: 24/03/2015
1879 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|