6هەزار مەتر زەوی دراوە بە ڕێکخراوی كوڕەكەی نێچیرڤان بارزانی
پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی 6 هەزار مەتر زەوی دراوە بە ئەو ڕێكخراوەی كە خاوەنەكەی كوڕەكەیەتی و نزیكەی دووهەزار ڕێكخراوی دیكەش هەن زەوییان پێ‌نادرێت.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت " هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر پرسی ته‌رخانکردنی ٦ هه‌زار مه‌تر زه‌وی له شوێنێکی گرنگی هه‌ولێر بۆ ڕێکخراوی ڕوانگه، که خاوه‌نه‌که‌ی کوڕی سه‌رۆکی حکومه‌ته به‌دواداچونی ورد ده‌که‌ین، هه‌روها به‌دواداچون بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م ڕێکخراوه‌وه چه‌ند ڕێکخراو که‌ناڵێکی دیکه‌ش ده‌که‌ین، که مانگانه ده‌یان ملیۆن دولار سه‌رفده‌کرێت که‌س نازانێت له کوێوه دێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایشی دەكات "به‌پێی زانیاریه‌کانی من ئه‌م زه‌ویه به‌بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت دراوه به‌م ڕێکخراوه، نزیکه‌ی ٢ هه‌زار ڕێکخراوی دیکه‌ش هه‌ن زه‌وی بۆ بە ئه‌وان نادرێت؟ ئه‌م خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی حکومه‌ته بۆ کوڕی خۆی".
جەختیشدەكاتەوە "بۆیه ناکرێت ئه‌م ڕێکخراوه مونافسه‌ی ڕێکخراوێکی دیکه بێت له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت، وه‌ک چۆن ناکرێت له مونافسی ته‌له‌فزیۆنێکی سه‌رۆکی حکومه‌ت یه‌کێکی دیکه دابندرێت و سه‌رچاوه‌ی دارایان نادیاربێت."
لڤین
بهروار: 24/03/2015
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|