بکوژی پێشمەرگە شەهیدەکە ناوی شالاوە و خەڵکی سلێمانییە
وێنەیەکی (شاڵاو خانەوان) ناسراو بە ئەبو ئیسحاق لە گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی داعش وەرگیراوە، کە تێیدا پێشمەرگەیەک شەهید دەکات


ناسنامەی ئەو چەكدارەی داعش كە پێشمەرگەكەی شەهیدكرد ئاشكرادەبێت.

رۆژی دووشەممە 23ی ئازاری 2015 پەیجەكانی سەر بە داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، تێیدا چەند چەكدارێكی داعش كە بە زمانی كوردی قسەدەكەن، هەڕەشە لە كوردستان دەكەن و پێشمەرگەیەكیش شەهید دەكەن.

ئەو چەكدارانەی داعش کە لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەون، بەشێكیان ناسراون لە نێو رێکخراوەکەدا، دیارترینیشیان ئەبو خەتابی كوردی و ئەبو هومامە.

لەهەمان گرتەی ڤیدیۆیی چەكدارێكی دیكە بە ناو ئەبو ئیسحاق قسەدەكات و هەر ئەویش پێشمەرگەكە شەهید دەكات،  ئەبو ئیسحاق داوا لە كوردە موسڵمانەكان دەكات: " كۆچ بكەن بەرەو ناوچەكانی داعش لە عێراق و شام''.

بەرزان عەلی حەمە، رۆژنامەنووس بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند:" ئەو تیرۆریستەی پێشمەرگەكەی شەهید كرد، كە خۆی بە ئەبو ئیسحاق ناساند دراوسێمانن لە گەڕەكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی و ناوی تەواوی (شاڵاو خانەوان)ە تەمەنی 18 ساڵە ماوەی زیاتر لە 6 مانگە پەیوەندی بە داعشەوە كردووە لە بنەڕەتدا خەڵكی قەزای پێنجوێنە".
ڕووداو
مالمۆکورد   ڤیدیۆیەکەی  لایە و بلاوی ناکاتەوە
به‌روار:  23/03/2015
2431   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   227
کۆی سه‌ردان:   29256413