شاڵاوی ئەنفالی دوو
مالمۆکورد
ئەمرۆ 22/3/2015 بیست و حەوت ساڵ بەسەر شالاوی ئەنفالی دوو تێ دەپەرێ بۆ سەرناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر دەسەلاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری ناوچەکانی (قەرەداخ ،دەربەندی خان، بازیان ،سەنگاو،زەراین و عەربەت ) کە زیاتر لە ( هەزار ) گوند دەبوو،دەسەلاتی پێشمەرگەو شۆڕش بەجەشنێک پەرەی سەندبوو ، تەنها جادەی قیر و ناوەندی شارەکانی بەدەس ڕژێمەوە مابوو، جادەی سلێمانی بۆ دەربەندی خان و بۆ کەلار بەهەمان شێوە، لەسلێمانیەوە بۆ چەمچەماڵ و کەرکوک یش تەنها جادەی قیر دەپاریزرا بەهۆی ڕەبایەی سەربازی و فەوجە سوکەکانەوە .
لەدوای داگیرکردنی شاری هەڵەبجە و تێک شکانی سوپای عراق و بەتەواوی لەناوچوونی ، پاشان کیمیابارانی شارەکە لەلایەن هێزی ئاسامانیەوە لە 16/3/2015 ،ڕژێم دەبو هێڵێکی بەرگری بۆ شاری کەرکوکی ستراتیجی و دەولەمەند بە نەوت بدۆزێتەوە ،ئەویش تەنها زنجیرەشاخەکانی قەرداخ و سەگرمە بوو،،ئەوشوێنەش لەژێر دەستی پێشمەرگەدا بوو، {هەرلەو سەروبەندەدا هەوالەکان وا گەیشتبوون و لەناو پیشمەرگەدا بلاو بوبویەوە چاوەروانمان دەکرد کە ئیران لەبەرنامەیدایە بەهاوکاری پێشمەرگە هێرشێک بکاتە سەر ناوجەکانی دەربەندیخان و لەگەڵ قەرەداخدا بیدا لەیەک و پاریزگای سلێمانی داببڕێ و ناوجەکانی قەرداخ وگەرمیان کەلەژێردەستی پیشمەرگەدابوو ببێتە ناوجەیەکی ژێر دەسەلاتی هێزەکانی ئیران و دۆستەکانی و بەوجەشنە گورزێکی کاریگەر بدرێ لە سوپا و ڕژێمی بەعس }.
هێرشەکانی ئیران لەم سنورەوە نەکرا، لە باشوری عراق کردی ، بۆیە ڕژێم توانی لە ئیوارەی 22/3/1988 یەکەم دەسپێکی شالاوی ئەنفالی دوو بە کیمیاباران کردنی گوندی سیوسێنان دەس پێ بکات، بەچەکی جۆری جۆری ڕاجیمەی چل گولە کە گازی دەماری تیدابوو ، بوە هۆی گیان بەخشینی زیاتر لە 67 کەس و سەدان بریندار،هەروەها دوای دو شەوی تر بۆردومانی گوندەکانی دوکان و دوکەرۆ ی کرد بەلام بێ زیان بوو لەبەر چۆلکردنی گوندەکان،،شەوی دواتر بەهەمان چەک و گازی دەمار بۆردومانی بارەگاکانی پێشمەرگەی کرد لە دەورو بەری گوندی بەلەکجاڕ و ئیمام هەمزە،،بەلام بەهۆیی وریایی و هۆشیاری هیزی پێشمەرگە تەنها یەک پێشمەرگەی شەهید بوو.
لەدوای بۆردومانی گوندی سیوسێنان بەجەکی کیمیایی کەس لەناو گوندەکانی نەدەمایەوە لەترسی بۆردومان، دواتریش وردە وردە خەڵک ناوجەکانیان چۆڵ کرد و تەنیا پێشمەرگە مابویەوە،، ڕژێم بە تاریکی شەو بۆردومانی دەکرد چونکە گازی دەمار نە بۆنی هەبوو نەڕەنگ ،بە وشێوە بەتەما بوو خەڵکێکی زۆر گیان ببەخشن.
ئان و ساتی دەس پێکردنی شالاوی ئەنفالی دوو لەکاتیکدا ڕوی دا کە هەموو پێشمەرگەی شەڕ کەرو چالاکی سنورەکە (ی.ن.ک) هێشتا لە شەڕی سەرکردایەتی و ئەنفالی یەک نەگەرابونەوە کە بۆ بەشداری پێکردنی بەرپەرچ دانەوەی شالاوەکەی ڕژێم برابون بۆ ناوچەی دۆڵی جافەتی و سەرکردایەتی یەکێتی،بەلام هێزی لایەنەکانی تر بەپێی پیوست هەبون لە ناوچەکە.
شاڵاوی ئەنفالی دوو بە سەرکردایەتی لیوا ڕوکن ئەیاد خەلیل زەکی البیاتی کە فەرماندەی هێزەکانی جەحفەلی نیشتمانی یەکەم بوو (فەوجەسوکەکان) هەروەها فەەرماندەی فەیلەقی پێنجیش بوو ،وە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی فەریق روکن عەدنان خیراللە وەزیری بەرگری ،و عەلی حسن مەجید بەرپرسی بیرۆی باکوری حزبی بەعس،و فەریق روکن نزار عبدولکریم فەیسەڵ الخزرەجی سەرۆکی ئەرکانی سوپا،، فەریق روکن حسین رەشید محمد عەرەب تکریتی یارمەتی دەری سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان بوو، و لیواڕوکن سابیر عزیز الدوری بەرێوەبەری گشتی هەوڵگری سەربازی ،،عقید روکن فرحان متڵگ جبوری بەڕیوەبەری ڕیکخراوی هەواڵگری ناوچەی خۆر هەلات بوو، لەگەڵ بەشداری 27 تیپی سەربازی سوپای بەعسی عراقی،هاوکاری زیاتر لە 90 فەوجی سوکی بەکرێگیراوی کورد،هێڕشەکان لە 22/3/1988 دەستی پێکرد و لە 2/4/1988 کۆتایی هات، لەچەند قۆڵێکەوە بەم شیوەیە :
قۆڵی یەکەم:لە دەربەندی خانەوە بۆ گوندەکانی کانی سارد و دێوانە و چەمەرگە ،بەڵخە وسیوسێنان ...هتد ،تا دەگاتە سەرشاخی زەردە
قۆڵی دوەم : لە زەراین و نەسرەوە بۆ بناری شارەزوورو گوندەکانی جۆلانە و ئاوەکەڵە،دەربەند فەقەرە و کۆرە و کانی هەنجیر،سۆڵە .
قۆڵی سێیەم: لە سلێمانیەوە بەرەو گوندەکانی دارە ڕەش و بناری زڕگوێز و تا دەگاتە ناو شارۆچکەی قەرەداخ واتە بەجادەی قیری سلێمانی قەرداخ .
قۆڵی چوارەم: لە ناوجەیی ئەڵایی وە بەرەو گوندەکانی ئاڵیبزاو،خێوەتە،دێلێژە، باڕۆیی و قوشقایە،،،،،هتد
قۆڵی پێنجەم: لە بازیانەوە بەرەو بەرزایەکانی دەربەندی باسەڕە و گوندەکانی دەوروبەری.
قۆڵی شەشەم: لە چەمچەماڵەوە بۆ گوندەکانی ژاڵە و مەلا حسێن بۆ بەرزایەکانی دەربەند باسەڕە
لەم شاڵاوەدا سوپای عراقی عروبە زیانێکی زۆر گیانی گەیاند بە خەڵکی سڤیلی ناوچەکە زیاتر لە ( 21911) هاوڵاتی کورد لەژن و مناڵ و پیر بەدیلی کەوتنە دەست هێزەکانی ڕژێم،دواتر بەفەرمانی سەدام و عەلی کیمیاوی زیندەبەجاڵ و کۆمەڵکوژ کران لە بیابەنەکانی عراق.سەرەرای وێران و کاولکردنی گوندەکان وڕەزو باخ و کێڵگە کانیان و بەتالانبردنی هەموو کەلو پەلو ئاژەڵەکانیان لەلایەن چڵکاوخۆرانی کوردەوە، چونکە بەکرێگیروان وا بەشداریان پێ کرابوو کە ماڵ و موڵک بۆ ئەوان و سەریش (مرۆڤەکان) بۆ سوپای سەدام.
هەر لەم شالاوەدا هێزی تەواری ( هەموو مەفرەزە تایبەتەکانی ئەمنی سلێمانی) و هەندێ مەفرەزی تایبەتی بەکرێگیراوانی کورد (مفرزە خاصە) بەشدار بونە،لەگەڵ زیاتر لە (90) فەوجی سوک ی بەکرێگیراوان و ناپاکانی کورد ، هەمان فەوج بون کە بەشداری ئەنفالی یەک یان کردوە،بەڵام هەندێ فەوج لە ناوچەکانی ئەنفالی یەک جێگیر کران بۆ پاسەوانی نەوەک پێشمەرگە بگەڕێتەوە شوێنەکانی خۆی، بۆیە هەندێ فەوجی تریان هێنا، بەپێ مەرسومی کۆماری ژمارە 807 لەڕۆژی 9/8/1988 دا لەپاداشتی بەشداری کردنیان لەئەنفالی دوو دا مەداالیای ( ناپاکی و خۆفرۆشی ) بەخشرا بەم تاوانبارانەی خوارەوە ( ڕاوێژکاری فەوجە سوکەکان ) کەناویان هاتوە:
عوسمان میران قارد خۆشناو فەوجی ژمارە 3
حوسێن خدر حمد سورچی فەوجی ژمارە 6
حەسەن جهانگیر جادر مزوری فەوجی ژمارە 19
قادر بەگ محمود خان خلیفە عبدولسەمد برادۆستی فەوجی ژمارە 31
محمد سڵیمان محمد باڵەکی فەوجی ژمارە 33
سعید ئەسعەد ئاغا شێتنە فەوجی ژمارە 34
کریم خان محمود خلیفە برادۆستی فەوجی ژمارە 40
سدیق عەلی باویل ئاغا فەوجی ژمارە 41
ئەنوەر ڕيشید مەئروف میران فەوجی ژمارە 52
کریم محمد عبداللە جمور فەوجی ژمارە 62
محمد حەسەن عەلی شەمیرانی فەوجی ژمارە 74
کیسرا محمد سەعید جاف فەوجی ژمارە 75
فەتاح بەگ جاف فەوجی ژمارە 35
عومەر خدر ئاغا سورچی فەوجی ژمارە 77
نەجم عومەر ئاغا سورچی
ڕيشید ئەحمەد ئەمین عزیز شێروانی فەوجی ژمارە 78
محمد عومەر ئەمین جەمیل باساکی فەوجی ژمارە 81
یوسف ڕەمەزان باڵەکی فەوجی ژمارە 88
جمال فەقی حسێن کەڵهوڕی فەوجی ژمارە 97
سەلیم مەمەند ئاغای میراودەلی فەوجی ژمارە 98
ساڵح ئەحمەد حوسێن گڵاڵی فەوجی ژمارە 162
علی عبدالڕحمن حسن گرگاشەیی فەوجی ژمارە 168
سعید قادر محمد جاف فەوجی ژمارە 199
علمی سەعید قادر محمد جاف پێکەوە
حمەڕەشید عبدالڕحمان عبدالڕحیم تیلەکۆیی فەوجی ژمارە 200
لەتیف ئەحمد محمد زێباری فەوجی ژمارە 1
سابیر ئەحمەد ڕەقیب سورچی فەوجی ژمارە 2
نەوزاد ئەنووەر ڕەشید بێتواتە فەوجی ژمارە 4
ئەسعد جەهانگیر ئاغا هەرکی فەوجی ژمارە 5
محمد ڕەشید محمود جاف فەوجی ژمارە 13
ئیبراهیم عەلی حاجی مەلۆ مزوری فەوجی ژمارە 20
ئیسماعیل محمود ڕەسوڵ ئاغا پشدەری فەوجی ژمارە 21
هەمزە عەباس ممند ئاکۆ فەوجی ژمارە 22
عاسف ئەحمەد زێباری فەوجی ژمارە 23
سعید یونس ئەسعەد زراری فەوجی ژمارە 25
نەقیب مەحمود حمە رەسوڵ ئاغای پشدەری فەوجی ژمارە 26
سادق زێڕۆ ئەمین هەرکی فەوجی ژمارە 36
تارق فایق وەلەد کاکەیی زەنقڕی فەوجی ژمارە 37
مەدحەت توفیق مەنسور داودی فەوجی ژمارە 47
مامەند محمەد مەولود گەردی فەوجی ژمارە 51
جیاد دیوالی دۆسکی فەوجی ژمارە 58
سوعاد فەیزولا محمد تاڵەبانی فەوجی ژمارە 60
شێخ مجید بایز حسن محمد بەرزنجی قەلا سیوکەیی فەوجی ژمارە 61
تارق شەفیق نوعمان کافرۆشی فەوجی ژمارە 63
موعتەسەم عبدالکریم حسێن بەرزنجی فەوجی ژمارە 64
عباس حاجی ئاغا رەسوڵ تڕکە ڕەشی فەوجی ژمارە 66
محمو حمەمەین حمەساڵح گوڵێ فەوجی ژمارە 69
فواد کریم محمد کابایز هەمەوەندی فەوجی ژمارە 72
قادر سوارە حمە بڵباس فەوجی ژمارە 80
هەڵگورد شێخ عبدولکریم کەس نەزانی فەوجی ژمارە 83
فارس تاهیر مستەفا ئاغا غەفوری کۆیی فەوجی ژمارە 85
عوسمان عومەر مام یەحیا فەوجی ژمارە 86
عباس بایز بالو ئاغا فەوجی ژمارە 91
کمال محمد مام ڕەشید چوار تایی فەوجی ژمارە 94
خالید محمود ئەحمەد شەریف فەوجی ژمارە 96
تاهیر عەلی عبد الڕحمان جەباری فەوجی ژمارە 99
شێخ برایم شێخ نەسرەدین عزیزی بەرزنجی فەوجی ژمارە 102
عومەر حمە عەلی رۆستەم چەرمەگایی فەوجی ژمارە 104
سەباح سەعید کریم فتاح کاکەیی (سەباح هاواری) فەوجی ژمارە 106
محمد تاهیر یونس محمد زیناوە شکاک فەوجی ژمارە 107
شێخ خلیل عبدوڵا ئیبراهیم شەڕڤانی فەوجی ژمارە 109
توفیق سلێمان یاسین بەرواری شکیرانی فەوجی ژمارە 113
حسن مەحمود محمد ئەمین بەگ هەورامی فەوجی ژمارە 114
مەحمود ئەحمەد شریف غەوارە فەوجی ژمارە 122
شەریف مەحمود کوڕە داوێ فەوجی ژمارە 126
شێخ ئەنوەر محمەد ڕەزا جاف فەوجی ژمارە 131
فەخری ئیسماعیل عبدولقادر ئاغا ڕەژیگەری فەوجی ژمارە 133
ئیبراهیم کانەبی بالو ئاغای پشدەر فەوجی ژمارە 147
محمد عەلی رەسوڵ (محمد بچکۆل) فەوجی ژمارە 148
نەقیب عبدوڵلا حسن سالح بابان ڕەنگینەیی فەوجی ژمارە 151
خدر فەتاح حوسێن قامیشەیی فەوجی ژمارە 170
عومەر ئەحمەد عەلی جاف ( عومەرە بچکۆل) فەوجی ژمارە 171
تەحسین شاوەیس سەعید ڕۆژبەیانی فەوجی ژمارە 172
خدر ڕەشید بەحری پێنجوێنێ فەوجی ژمارە 173
شێخ نەجمەدین ساڵح محمد بەرزنجی فەوجی ژمارە 174
محمد عیسا جاف فەوجی ژمارە 176
محمد سەعیدئەحمەد محمەد جاف هارونی فەوجی ژمارە 197
عەلی شێخ ئەمین فرج بەرزنجی فەوجی ژمارە 201
شێخ تەییب شێخ محمد عوسمان بەرزنجی فەوجی ژمارە 203
ڕەزا تەها محیەدین بەرزنجی ( سەید مانگا) فەوجی ژمارە 211
عدنان عبدوڵا نەجم جاف ( عدنان دیسکۆ) فەوجی ژمارە 212
بایز عەزیز ڕەشید ئاغا باواجانی فەوجی ژمارە 213
قاسم کریم ئەحمەد مەحمود شینکی فەوجی ژمارە 237
سوارە فەتاح فەرج جاف فەوجی ژمارە 239
محیەدین شێخ عەزیز محمد بابا عەلی بەرزنجی فەوجی ژمارە 242
سدیق عەلی محمد هارونی فەوجی ژمارە 245
سعید محمد غەریب جاف فەوجی ژمارە 251
حمید نوری خورشید هەرکی فەوجی ژمارە......
ڕەفعەت محمد گلی فەوجی ژمارە ..........
محمد کریم زێباری فەوجی ژمارە .......
شێخ محمود سەید گوڵ کاریزەیی فەوجی ژمارە 137
عزەدین محمەد ئەمین یاسین عجاج ڕەشگەری فەوجی ژمارە 16
ڕەفعەت کویخا عەبدوڵلا عومەر شێروانی فەوجی ژمارە 56
ناوی مەفرەزە تایبەتەکانی بەکریگیراوانی کورد کەلەم شاڵاوەدا بەشدار بونە
عومەر حسێن( عومەر عارەب)
کامەران ئەحمەد جەمال (کامرانە سور)
ئەنجام گیری: ئەگەر تەماشەی ژمارەو چەندایەتی هێزی بەشدار بووی شالاوی ئەنفالەکان بکەین دەبینی زۆربەی هەرەزۆریان چەکدارو بەکرێ گیراوی کورد بەشداری تیا کردوە، ئەمەش بەرنامەڕیژی ڕژێم بوە تاکو کورد بەکورد لەناو ببات،هەروەها سەرۆکی فەوجەکان هەموویان لە بنەمالەی خانەدان و دەولەمەند دەس ڕۆیشتوو سەرۆک هۆزو تیرەکانی کورد بوون،ئاغاو بەگ و شیخ ....هتد ئەمەیش سیاسەتێکی تری رژێم بوو لەرێگای ئەوانە خەڵکە هەژارەکەیان کۆدەکردەوە ئەم تاوانانەیان پێ ئەنجام ئەدا و خۆیان و بنەماڵەکانیان سودمەندی یەکەم دەبون..
بۆ ئامادە کردنی ئەم بابەتە سودم لەبیرەوەریەکانی خۆم و کتێبی ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفال وکوردۆسایدکردنی گەلی باشووری کوردستان وەرگرتوە.
بەشی راگەیاندنی چاودێری کوردۆساید-چاک
22/3/2015
بهروار: 23/03/2015
2987 جار خوێندراوهتهوه
|