خەڵکی ماستاو دەکات، بەڵام کاک مستەفا مانگا دەکات
جارێکیان پێشمەرگەکانی بەمۆ  و خانەقین هەندێک مانگای عەرەبەکانیان هێنا،، مانگاکان گەورە بوون پێیان دەووت مانگای جبووری. عەرەبەکان هاتبوونە سەر زەویوزاری کورد. کوردەکان هەمووی دەرکرابوون، کەسی لێنەمابوو. کە هێنایان ، دۆخی ماددی یەکێتی باش نەبوو، بە خەیاڵما هات وتم با دوو مانگا بنێرم بۆ مام جەلال بۆ نێوزەنگ ، بۆ ئەوەی ماست و شیری هەبێ. بە برادەرانی ڕێکخستنی خۆماندا بەڕێم کرد. کە گەیشتبوو، مام جەلال نامەیەکی بۆ نووسیبووم ووتبووی برام تۆ کە مانگاکانت ناردووە، گۆلکەکانت لەگەڵ نەناردووە.الاحسان بلتمام.
منیش نەمزانیبوو ئەگەر گۆلکەکان نەنێرم شیرەکەی وشک دەکات . ئیشەکەم بوو بە ئیشی  دوو جار  وگۆلکەکانیشم بۆ نارد. بەداخەوە شتەکانم سووتان. ئەگینا ئەو نامانە بمانایە، باش بوو و خۆشیش بوو. خۆزگە مام جەلال لەبیری مابێ. 
هەندێک لە هەڤالەکان ئەوانەی ئەو سەردەمە پێکەوە بووین، بۆ خۆشی ووتبوویان خەڵکی ماستاو دەکات، بەڵام کاک مستەفا مانگا دەکات.
لاپەڕەی 198/199
یادەوەرییەکان
 مستەفا چاوڕەش
به‌روار:  23/03/2015
949   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   946
کۆی سه‌ردان:   29235589