سوید ٣٠ سەربازی وڵاتەکەی رەوانەی شەڕی داعش دەکات
لەچوارچێوەی ھاوکاریکردنی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەجەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، حکومەتی سوید ٣٠ سەربازی وڵاتەکەی رەوانەی بەرەی ھاوپەیمانێتی دژی داعش دەکات.لەوبارەیەوە “فلیپ سیمۆن” وتەبێژی سەربازی سوپای سوید لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، وابڕیارە سەربازە سویدییەکان لەپێش ھاتنی وەرزی ھاوینی داھاتوو بەشداری لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشدا دەکەن. “سیمۆن” راشیگەیاند، پرسی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە بەشداری لەو ھاوپەیمانێتییەدا دەکەن، دەخرێتە بەردەست پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری، روونیشیکردەوە: حکومەتی وڵاتەکەی فەرمانی پێکردوون کە پلان دابڕێژن بۆ چۆنێتی و چەندایەتی بەشداریکردنیان لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشدا، وتیشی پێدەچێت لەسەرەتادا ٣٠ سەربازی بەشداری پێبکەن و پاشان ئەو رێژەیە گەر پێویستی کرد زیاد دەکرێت. شایانی باسە دەزگای ھەواڵگری سوید ناسراو بە “سابۆ” لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاشکرایکرد، ١٣٠ ھاوڵاتی وڵاتەکەی پەیوەندییان کردووە بە گرووپە تووندڕەوەکانەوە لەناو خاکی عێراق و سوریا، لەو رێژەیەش ٨٠ کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ سوید.
کوردسات
به‌روار:  21/03/2015
554   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   504
کۆی سه‌ردان:   29230179