تۆڵەی هەموو شەهیدانی پێشمەرگە دەكەینەوە
فەرماندەی هێزەكانی (70)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند: بەڵێن بێت تۆڵەی سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگە دەكەنەوە‌ و دەشڵێت: تۆڵە بەسەبرە بەڵام بەزەبرە .

لەپەیامێكیدا شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەكانی (70)ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند: لەم نەورۆزەدا بەدایك‌ و باوكی شەهیدان ‌و كەسوكارەكانیان ڕادەگەیەنێت ‌و دڵنیایان دەكاتەوە، كە یەك دڵۆپ خوێنی ڕۆڵەكانیان بە فیڕۆ ناچێت‌ و بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدات، تۆڵەیان دەكەنەوە، وەكو وتراوە تۆڵە بەسەبرە بەڵام بەزەبرە.

شێخ جەعفەر مستەفا وتیشی: دڵنیا بن كە زەبری گورچكبڕ بەر چەكدارانی داعش كەوتوە، ناشوەستین تا كوردستان لەو دەست ‌و بیرە قێزەونانە پاك نەكەینەوە ، ڕونیشیكردەوە: بەڵێن بەكەسوكاری شەهیدان دەدەن‌و سوێند بەخوێنی شەهیدان دەخۆن كە تۆڵەی ڕۆڵەكانیان دەكەنەوەو ئۆقرە ناگرن، تا بستێكی كوردستان لەبەردەم مەترسیدا بێت.
نەوا
به‌روار:  21/03/2015
562   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   261
کۆی سه‌ردان:   29220973