شەڕڤانێکی بەریتانی لە ڕۆژئاوا شەهید بوو
سه‌ربازێكی پێشوی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی به‌ریتانیا، له ڕیزی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌دا له جه‌نگی دژی داعش، شه‌هید بوو. كه‌ناڵی بی بی سی، له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه ئاشكرای كرد: له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی به‌ریتانیا كه خۆبه‌خشانه بۆ شه‌ڕ له دژی داعش چوه‌ته ریزی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی نزیك قامیشلۆ، شه‌هید بوه. كه‌ناڵی بی بی سی ئاشكرای كرد: هاوڵاتییه به‌ریتانییه‌كه، ناوی كۆنستاندینۆس ئه‌ریك سكرفێلده‌و خه‌ڵكی شاری بارنزلی به‌ریتانیا بوه. هاوكات، له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه، خانه‌واده‌كه‌ی له شه‌هیدبوونه‌كه‌ی ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌و دا‌واشیان لێكراوه، ڕێگه بده‌ن وه‌كو شه‌هیدی یه‌په‌گه، ته‌رمه‌كه‌ی له خۆرئاوای كوردستان، به‌خاك بسپێررێت. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی بی بی سی: زیاتر له 100 خۆبه‌خشی بیانی، له ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا، شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن و پێشتریش هاوڵاتییه‌كی ئوسترالی له ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا، شه‌هید بوه -
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 04/03/2015
607 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|