مەی خواردنەوە حەڵاڵە یان حەرام؟؟!!!
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان دەربارەی حەرامی و حەڵاڵی خواردنەوەی مەی كۆبووەوە و جەختی لە سەر حەرامی خواردنەوەی مەی كرد، مامۆستایەكی ئایینی ڕایدەگەیەنێت: فەرمودەكەی پێغەمبەر (د.خ) هاتەدی، كە فەرمویەتی "سەردەمێك دێت مەی حەڵاڵ دەكەن".

یاساناسێك داوای ساخكردنەوەی دەكات
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حاكم شێخ لەتیف ؛ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دادوەر و پسپۆڕی یاسایی لە بورای دەستور؛ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیبووی: "كۆمەڵەی نێودەوڵەتی موسڵمانانی قورئانخوێن بەیاننامەیەكیان دەركردووە و دەڵێن كحول واتە (مەشروب) لە قورئاندا حەرام نەكراوە، بەپێچەوانەوە خوای گەورە لە سورەتی نەحل بە ڕزقی باش ناوی بردووە، زۆر زانای دیكە لە زۆر زووەوە وایان وتووە. شێخی ئەزهەریش ماوەیەك پێش ئێستا هەمان فەتوای داوە".

ڕاشیگەیاندووە: "ئێستا كاتی خۆیەتی ساخ بكرێتەوە و چیدی خەڵك بەناوی دینەوە سزا نەدرێ، چونكە ئەوانەی حەرام حەڵاڵ دەكەن، یان حەڵاڵ حەرام دەكەن، لەعنەتی خوایان لەسەرە". 

حاكم شێخ دەشپرسێت: "ئەوەیە ئەوانەی 1500 ساڵە لەسەر ئەم بابەتە سزا دەدرێن گوناحەكەیان لە ملی كێیە؟".

لیژنەی فەتوا: مەی حەرامە
سەبارەت بە داوای ئەم پسپۆڕە یاساییە، لیژنەی فەرتوای هەرێم ئەمڕۆ كۆبووەوە و بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) لیژنەی فەرتوا جەختیان لە سەر حەرامی خواردنەوەی مەی كردەوە بەو پێیەی لە قورئاندا حەرام كراوە، بەڵام هیچ بەیاننامەیەكیان بڵاونەكردەوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر "تۆڕی میدیایی خەڵك" چەند جارپێك پەیوەندی بە مامۆستا ئەحمەدی شافعی ؛ئەندامی لیژنەی فەرتوای هەرێمی كوردستان؛ەوە كرد، بەڵام پەیوەندیەكەی بەردەست نەبوو.

"فەرمودەكەی پێغەمبەر (د.خ) هاتە دی"
هاوكات مەلا ماجد ؛وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی شاری سلێمانی و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق؛ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) وتی: "بەڕاستی فەرمودەكەی پێغەمبەری خودا محەمەد (د.خ) هاتەدی، كە فەرمووی: سەردەمێك دێت مەی حەڵاڵ دەكرێت".

ئەو مامۆستا ئایینیە وتەی ئەو زانیاینەی جیهانی عەرەبی ڕەتدەكاتەوە و وتی: "حەرامكردنی مەی بە دەقی یەكلاكراوە (قەتعی) لە قورئاندا هاتووە و پێویست بە هیچ شرۆڤەكردنێك ناكات".

وتیشی: "خوای گەورە لە سورەتی المائدە لە ئایەتی 90-91 فەرمویەتی: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ يَ‌مَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ ؤالْمَيْسِرُ ؤالَاَنصَابُ ؤالَاَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاؤةَ ؤالْبَغْضَا‌و فِي الْخَمْرِ ؤالْمَيْسِرِ ؤيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ ؤعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "پێویست بەوە ناكات ئێمە جەخت لە سەر حەرامبوونی بكەینەوە، چونكە دەقەكە ڕوونە".

دەربارەی ئەو مەشروبانەی ڕێژەیەكی كەمی كحول تێدایە، مەلا ماجد ئاشكرای كرد: "پێغەمبەر فەرمویەتی: (ما أسكر كثيره فقليله حرام) واتە ئەوەی زۆرەكەی سەرخۆشت بكات، كەمەكەشی حەرامە".

قۆناغەكانی حەرامكردنی مەی خواردنەوە لە قورئاندا:
قۆناغی یەكەم: يَسْأَلونَكَ عَنِ الْخَمْرِ ؤالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ ؤمَنَافِعُ لِلنَّاسِ (البقرة:219).
قۆناغی دووەم: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ يَ‌مَنُوا لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ ؤأَنْتُمْ سُكَارَي (النسا‌و:43).
قۆناغی سێیەم: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ يَ‌مَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ ؤالْمَيْسِرُ ؤالْأَنْصَابُ ؤالْأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (المائدة:90).

بەهۆی ئەوەی لە سەردەمی پێش ئیسلامدا مەی خواردنەوە كارێكی ئاسایی بوو، بۆیە بە هاتنی ئیسلام و بە هۆی ئەوەی وازلێهێنانی مەی خواردنەوە كارێكی قورس بوو تا بەیەكجار حەرام بكرێت، بۆیە خوای گەورە بە سێ‌ قۆناغ مەی خواردنەوەی حەرام كرد.
خەڵک
به‌روار:  03/03/2015
5248   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   665
کۆی سه‌ردان:   29231145