هاوسەرگیریی هەتاهەتایی
حەمە سەعید حەسەن

با کەس نەڵێ:
ئەوەی هەرێم
بە عێراقەوە لکاوە،
هەڵوێستێکی تاکتیکییە،

نەخێر ئێمە
پێوەندیمان لەگەڵ ناوەند 
زەواجی کاسۆلیکییە،
خوا نە خواستە
مەگەر مردن
لە یەکدیمان جوێ کاتەوە،

دەنا هەولێر
دەبێ زوو زوو 
بەیعەت بۆ خەلیفەی بەغدا
نوێ کاتەوە،

زوو زوو گفتی
یەکپارچەییی خاکی عێراق
بە برای عەرەبی چاوڕەش
بداتەوە.
٢٠١٥/٣/١
به‌روار:  03/03/2015
661   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   296
کۆی سه‌ردان:   29253881