یەکێتی بەدەست کەسانێکەوەیە ملوانەكەیان ئارەقی نەكردۆتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، ئەگەر كێشەكانی حزبەكەی چارەسەر نەكرێن، یەكێتی دادەڕزێت، باس لەوەشدەكات بودجەی حزبەكەی لە جیاتی ئەوەی بەدەست مەكتەبی سیاسیەوە بێت، بەدەست ئەوانەوەیە، كە لە پێناو ئەو حزبەدا ماندوو نەبوون.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند: " یەكێتی لەقەیراندایەو ئەگەر كێشەكانی چارەسەر نەكات، دادەڕزێت".

سەنگاوی ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو بەشداری لەكۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا ناكات، چونكە بەوتەی ئەو مەكتەبی سیاسی هیچ دەسەڵاتێكی نییەو كۆبوونەوەكان تەنها بۆ وێنەگرتنە تا بدرێتە تەلەفزیۆنەكان.

هەر لەو چاوپێكەوتنەدا مەحمود سەنگاوی دەڵێت بودجەی یەكێتی دەبێت مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاری لێبدات، بەڵام ئێستا بەدەست كۆمەڵە كەسێكەوەیە كە لەسەرەتای دروستبوونی یەكێتیەوە تائێستا ماندوونەبوون، وەك خۆی دەڵێت ملوانەكەیان ئارەقی نەكردۆتەوە.
نەوا
به‌روار:  03/03/2015
566   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   693
کۆی سه‌ردان:   29260091