تەرمی مام خه‌لیلی چایه‌چی لە هەولێر دۆزرایەوە
ته‌رمی پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ناوداری هه‌ولێر له‌گۆڕستان ده‌دۆزرێته‌وه‌و پۆلسیش رایده‌گه‌یه‌نێت زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێمان ده‌ڵێن جه‌ڵده‌ی لێیداوه.
له‌وباره‌یه‌وه رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگادار كراینه‌وه به‌بونی ته‌رمێك له‌گۆڕستانی (معمل قیر)ی شاری هه‌ولێر كاتێكیش چوینه سه‌رگۆڕه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌وكه‌سه كه‌سایه‌تی و چایچی ناوداری هه‌ولێر مام خه‌لیلی چایه‌چی-یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" هیچ ئاسه‌وارێكی گولله‌و چه‌قۆبه‌جه‌سته‌ی مام خه‌لیل نه‌بوو، به‌ڵام زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان پێمان ده‌ڵێن جه‌ڵده لێیداوه".
وتیشی" به‌پێی زانیارییه‌كان مام خه‌لیل چه‌ند رۆژێكه نه‌چۆته‌وه ماڵه‌وه‌و ئێستاش لێكۆڵیه‌وه به‌رده‌وامه‌و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه".
جێی باسه مام خه‌لیل چایه‌چییه‌كی ناوداری بازاری قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێره‌و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 70ساڵه‌و زیاتر له50ساڵه چایه‌چیه، به‌وه ناسراو بوو پیاوێكی قسه‌خۆش بوو سه‌ره‌رای ته‌مه‌نه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌رده‌وام بوو له‌كاركردن.
خەندان
به‌روار: 03/03/2015
783 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|