هیڕۆخان داوای ی هاوکاری لەنەوشیروان مستەفا دەکات

پاراستنی میراتگری تاڵەبانی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئێستا لە هەموو کات زیاتر مەترسی لەسەرە، ئەم مەترسییە وایکرد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری تاڵەبانی و کەسی دەستڕۆیشتووی ئێستای یەکێتی لەدەرگای نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بدات، کە ملی خۆی بداتە بەر یەکێتی.

تاڵەبانی بۆ بەرزکردنەوەی نێوی یەکێتی زۆر تێکوشا، ئێستاش لەبەر قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی ئەو حیزبە. هەردوو جێگری تاڵەبانی کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح دەیانەوێ هێرۆخان هەموو شتێک نەبێ. بەڵام ئەم ژنە سەرسپییە ئەو یارییە دەکات کە بەبێ دوو جێگرەکەی تاڵەبانی تێیدا براوەبێت.

هەفتەننامەی رووداو بە پشتبەستن بە سەرچاوە باڵاکانی نێو یەکێتی و ئەوانەی ئاگادارن لە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان یەکێتی و گۆڕان، ئاشکرایکردووە کە بە نافەرمی داوا لە نەوشیروان مستەفا کراوە بگەڕێتەوە نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڵام شەماڵ عەبدولوەفا، بەرپرسی ژووری پەیجۆری گۆڕان دەڵێ ئەستەمە نەوشیروان مستەفا  بگەڕێتەوە نێو یەکێتی.

کادیرانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشیان بۆ رووداو گوتووە، كە نەوشیروان مستەفا مەحاڵە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ حیزبێکی پڕ کێشە هەڵبووەشێنێتەوە و بەدوای پۆستدا بگەڕێ.

باڵەکانی یەکێتی ئەوەندە لەیەکدی دوورکەوتوونەتەوە دەمێکە ئاوها پێکەوە کۆنەبوونەتەوە، ئێستا نایشارنەوە نە کەسیان هەیە کۆیان بکاتەوەو نە کەسێکیش هەیە هەموویان OK ی لەسەر بکەن، بۆ ئەوەی ببێ بە خاوەنیان.
ڕووداو
به‌روار:  02/03/2015
784   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   903
کۆی سه‌ردان:   29235397