ئیمامێک لەسوید کوردێک لە مزگەوت دەکاتە دەرەوە لەبەر ناوی پێشمەرگە
مالمۆکورد
لایه‌نگران و هه‌وادارانی داعش له سوید خه‌ڵک بێزارده‌که‌ن۰
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس ساکینه مه‌دون له ڕۆژنامه‌ی ئێکس پرێس ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که لایه‌نگران و هه‌وادارانی داعش له سوید خه‌ڵک بێزارده‌که‌ن، دوو نمونه‌ی هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بێزارکردن و هه‌ڵس و که‌وتی لاینگرانی داعش دژ به خه‌ڵکی سڤیل۰ ئافره‌تێک
که له‌سه‌ر تی شێرته‌که‌ی نوسراوه پێشمه‌رگه و وه‌کو هێمایه‌یه‌ک بۆ خۆڕاگری و نه‌به‌رده‌کانی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆری داعشدا ، له‌لایه‌ن دوو گه‌نجی نیشته‌جێی وڵاتی سوید ڕووبه‌ڕوی سوکایه‌تی و هه‌ڕشه و بێزارکردن ده‌بێته‌وه و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه تف ده‌که‌نه ئافره‌ته‌که و ناوی پێشمه‌رگه و پێی ده‌ڵێن ده‌بێ هه‌مووتان بکوژرێن۰۰ له شوێنێکیتریش هه‌ر له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید ، پیاوێکی ئاینداری کورد که زوو زوو سه‌ردانی مزگه‌وت ده‌کات و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌که‌وه ناسراوبوه ، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه و بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ ڕوو له مزگه‌وتی گه‌ڕه‌که‌که‌یان ده‌کات، هه‌ر زوو له‌لایه‌ن ووتاربێژ و ئیمامی مزگه‌وته‌که ده‌کرێته ده‌ره‌وه ، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتی شێرته‌که‌ی نوسراوه پێشمه‌رگه‌۰ سه‌یری لینکی هاوپێچ بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که له ڕۆژنامه‌ی ئێکس پرێس۰
هەواڵەکە بە سویدی بخوێنەرەوە
به‌روار: 02/03/2015
1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|