وەسیەتەکەی یەشار کەمال
وەسیەتەکەی یەشار کەمال
به داخەوە هەموو دنیا بە کۆچی دوایی کەڵە نوسەری کورد ( یەشار کەمال ) ماتەمینی و دڵگرانی نواند ،، لە بەرواری ۲٠۱٥/٠۲/۲۸ لەتەمەنی ۹۱ ساڵیدا چاوەکانی بۆ هەمیشە لێکنا ،،،
بنوو نوسەرە جوانەکەی ( حەمەدۆک ) ٤٦ ئەسەری جوانت جێهێشت کە ۹ دانەیان بوونە ڕۆمان و شاکاری فلیمی سینەمایی زۆر جوان کە دوو نەوە چێژی لێ وەرگرن ،،،
ئەسۆشێث پرێس ،،، ڕایگەیاند نوسەری دنیاو تورکیا بە جێی هێشتین ،،،
( ئەی . پی . ئێن ) ڕایگەیاند ،،، نوسەرە گەورەکەی حەمەدۆک و مرۆڤ دۆستە ڕاستگۆکە کە لە ۳٥ ساڵییەوە دەنوسێ کۆچی کرد ،،،
وەسیەتەکەی نوسەرو ڕوناکبیر یەشار کەمال (Yaşar Kemal) ،،،
یەکەم ،، خوێنەری کتێبەکانم نابێ بکوژ بێ ،، ئەبێ دوژمنی جەنگ بێ .
دووهەم ،، ڕوبەڕوی مرۆڤی مرۆڤ مژ بێتەوە ،،، تا کەس کەسێکی تر بە بچوک نەزانێ و کەس کەسێکی تر مەحکومی بۆچونەکانی خۆی نەکات ،،، مەحکوم کردنی مرۆڤەکان لە بۆچونێکدا نەبێتە هۆی بوژاندنەوەی ئەو حکومەت و دەوڵەتانەی لە گیانەڵاندان.
سێهەم ،،، ئەوەی کتێبەکانم دەخوێنێتەوە بابزانن لەناو بەرانی کولتور لەناو بەری کولتوری مرۆڤەکانن کە لە دستیان دێت و دەچێت ،،،
چوارەم ،،، خوێنەری کتێبەکانم ببنە مایەی یەکگرتنەوەی هەژاران ،،، هەژاری شەرمەزاری یە گەورەکەی مرۆڤایەتی یە .
پێنجەم ،،، خوێنەری کتێبەکانم خۆیان بپارێزن لە ناوو ناتۆرەی ناشرین بەرامبەر بە مرۆڤ .
یادت بە خێر مامۆستای نەمر
پەیجی یەحیا بەرزنجی
بهروار: 01/03/2015
579 جار خوێندراوهتهوه
|