"ئۆجەلان داوای چەكدانانی لە پەكەكە نەكردووە"
بەرپرسێكی باڵای كۆما جڤاكێن كوردستان رەتیدەكاتەوە عەبدوڵا ئۆجەلان داوای چەكدادانی لە پەكەكە كردبێت.
دوای ئەوەی چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان داوای لە حزبەكەی كردووە "چەك دابنێن"، زاگرۆس هیوا بەرپرسی راگەیاندنی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە روونكردنەوەیەكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە: ئەوەی ئۆجەلان داوای كردووە "دەستبەرداربوونە لە خەباتی چەكداری" نەك "چەكدانان".
راشیگەیاندووە، بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن، بەتایبەت دەزگا راگەیاندنەكانیی سەر بە حكومەتی توركیا دەیانهەوێت چەمكی "دەستبەرداربوون لە خەباتی چەكداری" بشێوێنن و وەك "چەكدانان" شرۆڤەی بۆ بكەن.
ئەو سەركردەیەی كەجەكە داوای كردووە، راگەیاندنكاران و شرۆڤەكاران جیاوازی نێوان ئەو دوو چەمكە لە لێكدانەوانیان رەچاو بكەن.
نەوا
بهروار: 01/03/2015
524 جار خوێندراوهتهوه
|