هەزار کەسی خانەقین بوونەتە حەشدی شەعبی
بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ئاشكرای دەكات كە زیاتر لە هەزار كەس لە خەڵكی خانەقین بوونەتە حەشدی شەعبی ئەوەشی بە بەڵایەكی گەورە بۆ ناوچەكە لەقەڵەمدا.

 جەعفەری شێخ مستەفا بەرپرسی لقی ١٥ی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە:" ئەو ئاوارانەی گەڕابوونەوە بۆ سەعدیە، زۆرینەیان دیسان ئاوارەی خانەقین بوونەتەوە، چونكە میلیشیا شیعەكان شەو نییە نەچنە گیانیان هەر جارە‌و بە بیانوویەك دەچنە ناو ماڵەكەیان، كەم خێزان لە سەعدیەدا ماون".

 بەوتەی ناوبراو، خەڵكی سەعدییە بەبێ هۆكار میلشیا شیعەكان بێزاریان دەكەن، بۆ ئەوەی خەڵكەكە نەگەڕێتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، رونیشیكردەوە كە جەلەولاش وێران بووە‌و هیچ خزمەتگوزاریەكی تێدا نییە، بۆیە هێشتا هیچ باسێك نیە بۆ گەڕانەوە خەڵكەكەی.  جەعفەری شێخ مستەفا ئاشكراشی كرد زیاتر لە هەزار كەس لە خانەقین بوونەتە حەشدی ‌شەعبی‌و لەچەند رۆژی رابردووش ژمارەیەكیان لێكوژراون‌و دەشڵێت"جگە لەوەش ئێستا خەڵكی خانەقین سەردانی ڕێكخستەكانی حزبی دەعوە دەكەن بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام".

 بەرپرسەكەی پارتی لە خانەقین ئاماژەی بەوەش كردوە كە بەشێك لەوانەی چوونەتە رێزی دەعوە خەڵكی بەرچاوی ناوچەكەن كە ئەمش كارێكی خراپە‌و باش نییە ئەوانەی سەردانیان دەكەن كوردن، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئەم حەشدی‌ شەعبییە دەبێتە بەڵایەكی گەورە بۆ كورد.
نەوا
به‌روار:  01/03/2015
515   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   955
کۆی سه‌ردان:   29264150