سزادانی سیاسی و گواستنەوەی دادوەری کفری بۆ ئامێدی شەرمەزار دەکەین
مالمۆکورد
لەساڵیادی ئەنفالدا دەنگۆی گواستنەوەی دادوەرێک دەبیستین گوایە وەک سزایەک لەبەرامبەر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری تاوانی ئەنفال لە ناوجەی گەرمیان ی ئەنفالستاندا بۆ شووێنێکی دورتر لە زێدی خۆی کە پاریزگای دهۆکە /قەزای ئامێدی .
ئەم دەنگۆیە تاچەند راستی هەبێ یان نا ئێمە لە چاودێری کوردۆساید-چاک بەتوندی دژی دەوەستیەنەوە و شەرمەزاری دەکەین ئێمە لەگەڵ دەست خۆشیمان بۆ جەنابی دادوەر کە لەم ولاتە بێ یاسایەدا بە دڵسۆزی و بوێری خۆی توانیویەتی جەن کەسێک لە تۆمەتباران دەسگیر بکات و کە هیودارین لەپاشە ڕۆژێکی نزیکدا دادگایی بکرێن .
هەر بەم بۆنەشەوە دواکاریمان جەند بارە دەکەینەوە بۆ دەسەلاتدارانی حکومەتی هەرێم کە پابەندی بڕیاری دەسگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال بن کە لەدادگای بالای تاوانەکانەوە لەبەغداد دەرجوە لە هاوینی ساڵی 2010 دا. نەک سزادانی ئەو دادوەرانەی کە بە ئەرکی یاسایی و مرۆڤ دۆستانەی خۆیان هەستاون.
هەروەها داوادەکەین کە ڕیکخراوەکانی بواری جینۆسایدو مافی مرۆڤ وە کەسوکاری قوربانیانی جینۆساید ناڕەزایەتی و فشارەکانیان زیاتر بکەن بۆ سەر ئەنجومەنی دادوەری هەرێم کە پاشگەز بێتەوە لەم فەرمانەی . وە پشتیوانی خۆیان بۆ دادوەرانی بەڕیز دەرببڕن لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی یاسادا ، و شەرمەزاری و توڕەیی خۆیان پیشان بدەن لە پای سزادانیان.
بۆیە دەنگۆی گواستنەوەی بەڕیز دادوەری شاری کفری جێگای گومانە چونکە لە کوردستاندا گواستنەوەی دادوەر بە خواستی خۆیان دەبێ یان ئەگەر دادوەر ماوەی ساڵێک بێ دامەزرابێ، لەکاتێکدا ئەم دادوەرە ماوەی دوسالە دامەزراوە و خاوەن بڕوا نامەی دکتۆرایە و ناوچەکەش پیوستی پێەتی و بێ ئاگادری وخواستی خۆی دەگوازرێتەوە.
جاودێری کوردۆساید-چاک
1/3/2015
بهروار: 01/03/2015
649 جار خوێندراوهتهوه
|