پەنابەرانی کەنەدی نابێ سەردانی ووڵاتەکانیان بکەن
میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاویانكرده‌وه كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا له‌مه‌ودوا مافی په‌نابه‌رێتی له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێته‌وه كه له وڵاتی خۆیان به هۆی خراپی ره‌وشی ئاسایشی و ئه‌منی رایانكردووه‌و مافی په‌نابه‌رێتیان له كه‌نه‌دا وه‌رگرتووه.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا راشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌نابه‌رێكی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه مافی په‌نابه‌رێتی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی كه یاساكانی په‌نابه‌رێتی له ساڵی 2012 هه‌موار كرایه‌وه، ده‌ستی حكومه‌ت كراوه ده‌بێت بۆ پێداچوونه‌وه به مافی په‌نابه‌ران، به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ر په‌نابه‌رێك كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت ده‌توانێت كه‌نه‌دا به‌جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی تۆرنتۆ ستار به پێی یاسای نوێی كۆچبه‌ران ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن مافی په‌نابه‌رێتیان لێده‌سه‌نرێته‌وه.
به گوێره‌ی كۆنواسیۆنی ژنێڤ كه له ساڵی 1951 په‌سه‌ند كراوه، هه‌ركه‌سێك به‌هۆی گوشاری سیاسی یان ئایینی یان ره‌گه‌زی له وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و تۆقاندن بێته‌وه ده‌توانێت په‌نا بۆ وڵاتێكی ئارام ببات.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا پێیوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتی خۆیان په‌نایان بۆ كه‌نه‌دا هێناوه، به‌ڵام دواتر سه‌ردانی وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن درۆیان كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه مافی په‌نابه‌رێتیان لێده‌سه‌نرێته‌وه.
پوکمیدیا
بهروار: 01/03/2015
583 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|