چەند ژنە ئێزیدیەکی ده‌ستدرێژی لێکراو، ره‌وانه‌ی ژنێڤ كراون
به مه‌به‌ستی یاداشتكردنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیانداوه بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له عێراقدا، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی چه‌ند قوربانیه‌كی ده‌ستی ئه‌و گروپه ره‌وانه‌ی ژنێڤ كردوه.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی ئاشكرایكردوه، كه وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چه‌ند ئافره‌تێكی ئێزیدیان ناردوه بۆ ژنێڤ، به مه‌به‌ستی وته لێوه‌رگرتنیان.
ناوبراو ئه‌مڕۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (این)ی عێراقی وتویه‌تی: چه‌ند ئافره‌تێكی ئێزیدی كه ده‌ستدرێژیانه كرابوه سه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، نێردراون بۆ ژنێڤ.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شاندێكی توركمانی به هه‌مان شێوه نێردراوه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌قیان كراوه.
جگه له ئێزیدی و توركمانه‌كان، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی وه‌فدێكی له رزگاربوه‌كانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر و بادۆش ناردوه‌ته ژنێف.
به‌پێی چوار رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌ساڵی 1949 ئیمزاكراوه، مافی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له شه‌ڕه‌كاندا پارێزراوه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش رێكخراوی مانگی سور دامه‌زراوه كه په‌یوه‌نداره به بریندار و دیله‌كانی شه‌ڕه‌وه.
سبەی
به‌روار: 26/02/2015
604 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|