لەبەر گێچەڵی سێکسی بە جلی ئاسنینەوە چووە بازاڕ
ئهمڕۆ كچێكی ئهفغانی بهناوی كوبرا خادمی، دژ به تهحهڕوشی پیاوانی وڵاتهكهی به ئافرهتان، جلێكی ئاسنینی لهبهركردوهو به شهقامهكانی كابوڵدا سوڕاوهتهوه.
دیاردەی گێچەڵی سێكسی بە ژنان لە شوێنە گشتیەكان دیاردەیەكی باوە و لە زۆربەی ناوچەكانی جیهان دەبینرێت، بەڵام ئەم دیاردەیە لە وڵاتانی داخراودا زیاتر دەبینرێت.
لە وڵاتێكی وەك ئەفغانستان كە توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر ژنان زۆر باوە، ژنان لە شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان رووبەرووی گێچەڵی سێكسی دەبنەوە.
كچێكی ئەفغانی وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو دیاردەیە جل و بەرگێكی ئاسنی لە شێوەی زرێی جەنگاوەرانی كۆن لەبەر كردووە و بە تەنیا بە شەقامەكانی كابۆلی پایتەختی وڵاتەكەی پیاسەی كردووە.
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو كچە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە و كارەكەی بە بوێرانە ناوبراوە.
وەك لەو وێنانەشدا دەبینرێت، لەو كاتەشدا ئەو كچە رووبەرووی جۆرێك لە گێچەڵپێكردن بووەتەوە و چەندین پیاو دوای كەوتوون و گاڵتەی پێدەكەن.
نەوا / سبەی
ئەفغانستان یەکەمین ووڵاتی جیهانە لە گێچەڵی سێکسی
مالمۆکورد
بهروار: 26/02/2015
2675 جار خوێندراوهتهوه
|