پێشمەرگەو ئازادی
xxxxxxxxxxxxx
محەمەد بێبەش

نیشتمان پیشمەرگەیە .. ئازادی مرۆڤ بوونە..!
مەرگی نیشتمان مەرگی مرۆڤە..!
مەرگی مرۆڤ ..خنکاندنی ئازادیە وکۆیلە بوونە..!
پێشمەرگە.. ململانێی مەرگە..!
مەرگ .. بۆ ململانێی ئازادیە..!
پێشمەرگە ..مەرگ ترسێنە .. مەرگی هەراجی ئازادیە
جەستەو جلی .. هەناسە و پێناسەی مرۆڤایەتیە
پێشمەرگەو ئازادی .. یەك ووشەن
هەردووك خولقاوی یەك جەستەن....!!!!!!!!!!
دەی گەر پێشمەرگە نەبێ .. کێ دەروازەی مەرگ داخا..؟؟!!
گەر پێشمەرگە بۆ مەرگ بێ .. دەبێ مەرگ سەری داخا..!!!!
لەهەر شوێنێ کە مەرگ .. مل کەچ دەبێ ..
ئازادی رەها دەخولقێ ..عەقڵ دەبێتە چاو.. دەبێتە گوێ..!
کاتێ عەقڵ خەفە دەکرێ .. نیشتمان و مرۆڤ دەبنە کۆیلە..
بۆ بەهەشتی خوا دەگەرێ .!
کاتێ جەستەکان .. بەتاڵ دەبنەوە لە ئازادی
مرۆڤەکان بۆ ژیان .. ناژین ..ژیان دەخەوێ.. 
عەقڵی لە ڕیشیەوە دێتە خوارێ ..! 
نیشتمانیش ..جوانیەکانی دادەماڵێ ... تەنها بەرگی سپی و رەش دەپۆشێ
حوجرەکان.. دەبنە پەرلەمان .. دەبنە کابان.. عەقڵی گەلێك دادەدۆشێ ..؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.


به‌روار:  25/02/2015
649   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   283
کۆی سه‌ردان:   29253832