گهنجێکی دەربەدیخان هەڕەشەی كوشتنی لەسەرە
گەنجێكی قەزای دەربەندیخان بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە ئاینی ئیسلام ڕووبەڕووی هەڕەشەی كوشتن دەبێتەوە ، دادوەریش بڕیاری دادگایی كردنی دەدات. و وەك خۆشی دەڵێت ماوەی چەند ڕۆژێك لە زیندانی تاكەكەسیدابووە!
یوسف محهمهد علی، گەنجێكی قەزای دەربەندیخانە، لەبەرامبەر نوسینێكدا كە لێكۆڵینەوەیەكی فیزیای بۆ دەقەكانی قورئان دەكات هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە.
ئەو گەنجە، كە ئێستا لەبەردەم پەڕلەمانی ههرێمی كوردستان دەستی بە مانگرتن كردووە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز ڕایگەیاند: " دوای ئەوەی لە نوسینێكدا لێكۆڵینەوەیەكی فیزیایم بۆ دەقەكانی قورئان كرد، بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە ئاینی ئیسلام، هەڕەشەی كوشتنم لێكرا
یوسف وتیشی" دوای چەند رۆژ خۆشاردنەوە، لە دادگای دەربەندیخان سكاڵام لەسەر هەڕەشەكەران تۆمار كرد بەڵام هیچ وەڵامیان نەدامەوە، دواتر هەڕەشەكەران سكاڵایان لەسەر من تۆمار كرد و لە لایەن دادوەری دادگای دەربەندیخانەوە فەرمانی دەسگیركردنم بۆ دەركرا.
وتیشی" لە بەرواری 6/2/2015 بۆ 10/2/2015 لە زیندانی تاكەكەسی (ئینفیرادی) زیندانی كرام ، لەكاتێكدا ئەوانەی قەتڵیان كردبوو لە زیندانی تاكە كەسیدا نەبوون ، دواتریش گواسترامەوە بۆ زیندانی چاكسازی لە سلێمانی (ماعەسكەر سەلام )
یوسف دەربارەی ئازادبونی لەئێستادا وتی" لە ژێرفشاری كۆمەڵیك نوسەری ناوخۆ و دەرەوەدا لە بەرواری 17/2/2015، بە كەفالەت ئازاد كرام، و دواتر یاداشتێكمان داوەتە پەڕلەمان كە ئیمزای 400 نوسەری ناوخۆو دەرەوەی لەسەرە بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.
دواتر یاداشتەكە درایە نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، نوسینگەكە سەردانی دادگای داربەندیخانی كرد بەڵام لەلایەن دادوەرە دەركراونەتە دەرەوە .
لەكۆتاییدا یوسف وتی" لە ئێستادا لە بەردەم پەڕلەمانی ههرێمی كوردستان مانم گرتوە و بۆ ماوەی هەفتەیەك درێژە بە مانگرتنەكە دەدەم ، ئەگەر هەر وەڵامم نەبوو بە شێوازی مەدەنیانەی تر درێژە بە چالاكیەكام دەدەم.
ڕۆژنیوز
بهروار: 24/02/2015
700 جار خوێندراوهتهوه
|