حه‌سه‌ن ساڵح زاخۆیی ئازاد کرا
دوای نزیکه‌ی مانگێک له ڕفاندن و بێسه‌روشوێنکردنی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ساڵح زاخۆیی ئازادکرا.
له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ڕۆژنیوز زاخۆیی گوتی:" 10 ڕۆژ به‌ر له ئێستا بردیانمه دادگا، ئاسایش تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دابوه پاڵم که من له فێسبوک شتم نوسیوه و ڕه‌خنه‌م کردوه، دادوه‌ریش داوای کرد لێکۆڵینه‌وه زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بکرێت".
ناوبراو گوتی، دواین جار ئه‌مڕۆ به که‌فاله‌تی پێنج ملیۆن دینار ئازادکراوم، به‌ڵام نازانم که‌ی با‌نگم ده‌که‌نه‌وه بۆ دادگا.
زاخۆیی گوتی ، له زیندانی ئاسایشی زاخۆ هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی خراپ هه‌رله ئه‌شکه‌نجه و لێدانه‌وه بگره تا سوکایه‌تیم پێکراوه.
حه‌سه‌ن ساڵح زاخۆیی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان، له 25.01.2015 له شاری زاخۆ بێسه‌روشوێن ده‌کرێت.
ناوبراو وه‌ک که‌سێکی وڵاتپارێز و ئۆپۆزسیۆن له ده‌ڤه‌ری بادینان ناسراوه، پێشووتریش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستگیرکرابوو، دواین جار پاش ده‌ستگیرکردنی دوکانه‌که‌شی له زاخۆ پێداده‌خه‌ن و بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ دوو کوڕیشی ده‌رده‌که‌ن، بۆیه هه‌ردوو کوڕی حه‌سه‌ن زاخۆیی ناچارده‌بن له بادینان هه‌ڵبێن و له ئێستادا له شوێنێ نادیار ده‌ژین.
ڕۆژنیوز
بهروار: 24/02/2015
658 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|