سوپاس و پێ‌زانین له خانه‌واده‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نصوره‌وه
به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی خوالێخۆشبوو (هه‌ڵۆکه‌ی گه‌رمه‌سێر لیوا حسێن مه‌نصور) برای جوانه‌مه‌رگی ئازیزمان، به‌ناوی خۆمان براو خوشکه‌کانی دیکه‌مان و خانه‌واده‌که‌مانه‌وه، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و براو خوشکه به‌ڕێزانه‌مان ئه‌که‌ین، که له مه‌راسیمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو له وڵات و له هۆڵه‌نده و وڵاته‌کانی دیکه ئاماده‌بوون، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، له ڕۆژی شه‌هیدبوونیه‌وه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان که‌مکرینه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه کوردیه‌کان ئه‌که‌ین، که به ده‌نگمانه‌وه هاتن.
ئه‌خوازین له یه‌زدانی گه‌وره ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کتان و شه‌هیدانی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
سۆزان مه‌نصور که‌ره‌م
له جیاتى خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو
ئه‌مستردام- هۆڵه‌نده
24-02-2015
به‌روار: 24/02/2015
420 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|