تا چەور بوو پارتی و یەکێتی پێکەوە لێیان دەخوڕی و ئیێستاش دەیانەوێ بیدەنە دەست کاک ئەحمەدی شێخ
ئه‌ندامێكی‌ كوردی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق نوكته‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت هه‌واڵێكی‌ "ژێرزه‌مینه‌ نهێنیه‌كان" ئاشكرا ده‌كات.

 ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌سه‌ر لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسینێكی‌ به‌ناوی‌ "نوكته‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی؟؟؟؟؟؟" بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید نووسیویه‌تی‌: "هه‌واڵێك هه‌یه‌ له‌ ژێرزه‌مینه‌ نهێنییه‌كان لێتان ناشارمه‌وه‌ كه‌ پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ( پێشوو)یان وتووه‌ فه‌رمون ئێوه‌ دانوستانی به‌غداد بگرنه‌ ئه‌ستۆ!!!!!!!!!!!!!!".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی زۆر پێكه‌نینم به‌م پێشنیاره‌ هات و سه‌رنوشتی شۆفێرێكم بیر كه‌وته‌وه‌ كه‌ نه‌ شۆفێری باشی ده‌زانێ و نه‌ هیچ له‌ فیته‌ری سه‌ری‌ ده‌رده‌كرد و ڕۆژێك به‌و ناسایه‌قیه‌ی خۆی زۆر به‌خێرایی سه‌یاره‌ لێده‌خوڕێت و له‌ ئه‌نجامدا سه‌یاره‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێت و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانیش بریندار ده‌بن و سه‌رو ده‌ست و قاچیان ده‌شكێت".

نووسیویشیه‌تی‌: "براده‌رێك ده‌چێت بۆ دڵدانه‌وه‌ی و لێی ده‌پرسێت فڵانی ئه‌مه‌ چۆن بوو؟، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت وه‌ڵا راستییه‌كه‌ی له‌ده‌ستی وه‌رگرتم و چوومه‌سه‌ر خۆڵه‌كه‌ و به‌ده‌نگی به‌رز هاوارم كرد (كاك ئه‌حمه‌دی شیخ) له‌ده‌ستی من ده‌رچوو فریاكه‌وه‌ ئیتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ خۆمانم بینییه‌وه‌، براده‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌ی بۆ تا له‌سه‌ر قیره‌كه‌ بووی نه‌تدا به‌ ده‌ستی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه‌وه‌ ؟؟؟؟؟؟".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌م براده‌رانه‌ش وایان لێهاتوه‌ تا چه‌ور بوو وه‌ك جاده‌ی قیر لێیان ده‌خوڕی، ئێستا چووه‌ته‌ سه‌ر جاده‌ی خۆڵ‌ ده‌یده‌ن به‌ده‌ست كاك ئه‌حمه‌ده‌وه‌ !!!!!!!".

له‌ كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا ده‌ڵێت: "عه‌لیم خوایه‌، به‌و قورئانه‌ی به‌سه‌ر سه‌رمۆیه‌ مه‌گه‌ر خواگیان بمانپارێزی له‌ناسایه‌قی ئه‌م براده‌رانه‌ ئه‌گینا به‌ده‌ست و قاچ شكاوی لێی ده‌رچین یه‌كی نه‌زرێكمان له‌سه‌ره‌"
خەندان
به‌روار:  23/02/2015
587   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   222
کۆی سه‌ردان:   29220877