زمانی كوردی بۆ وه‌رگێڕان گوگڵ زیاد بكه‌ن
له ئیستادا خه‌مخۆرانی زمانی كوردی (سۆرانی) ده‌توانن هه‌ستن به زیادكردنی زمانی كوردی (سۆرانی) بۆ وه‌رگێڕی گوگڵ (Google Translate) تاوه‌كو زمانی كوردیش وه‌ك هه‌موو زمانه جیهانیه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و وه‌رگێڕه به‌ناوبانگه زیاد بكرێت.
ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زمانی كوردی بۆ وه‌رگێڕی گوگڵ زیادبكرێت، ده‌توانن هه‌رله ئێستاوه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه ئه‌و وشه‌و گرێ و ڕستانه له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی كوردی (سۆرانی) كه له به‌سته‌ره‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
کلیک لێرە بکە
هه‌ر وشه‌و گرێ و ڕسته‌یه‌ك كه ماناكه‌ی ده‌زانیت، له چوارچێوه‌ی تایبه‌ت به پیتی كوردی بنوسه‌و كلیك له‌سه‌ر (Submit) بكه، وه بۆ ئه‌و وشانه‌ش كه ماناكه‌یان نازانیت ده‌توانیت بچیته سه‌ر وشه‌ی و ڕسته‌ی دواتر به كلیك كردن له‌سه‌ر (Skip).
دوای تۆماركردنی سه‌رجه‌م وه‌رگێڕانه‌كان، شاره‌زایانی گوگڵ به‌سه‌ریاندا ده‌چنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر بێ كێشه بێت، ئه‌وا زمانی كوردیش وه‌ك زمانه‌كانی دیكه ده‌چێته وه‌رگێڕه‌كه‌وه‌و ده‌توانڕێت سودێكی زۆر به به‌كارهێنه‌رانی بگه‌یه‌نێت.
وه‌ڕگێڕی گوگڵ یه‌كێكه له وه‌رگێڕه زۆر ناسراو و به‌كارهاتووه‌كانی جیهان و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت وه‌رگێرانی نێوان چه‌ندین زمان بكات له وشه‌وه بۆ ڕسته‌و ته‌نانه‌ت وتاریش
خەندان
به‌روار: 23/02/2015
2000 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|