باوکێکێ هیندی 3 کچی خۆی لەبەر شووکردن کووشتوە
پیاوێكی هندی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسی له‌په‌یدانه‌كردنی تێچوونی شوكردنی كچه‌كانی هه‌یه، هه‌رسێ كچه‌ی خۆی خنكاند.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، بڵاویكرده‌وه: سانجای دولی ته‌مه‌ن 33 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی به‌ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت، هه‌رسێ كچه‌كه‌ی (ئانكیتا 9 ساڵ)و (بریا 7 ساڵ)و (بهافنا 2 ساڵ) له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانبات بۆ بازاڕ بۆ كڕینی جلی نوێ بۆیان، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه بردوونیه‌ته كێڵگه‌یه‌ك‌و هه‌رسێكیانی خنكاندووه‌و دواتر فڕێی داونه‌ته رووباره‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه: پۆلیسی هندی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هاوڵاتیه‌ك لاشه‌كانی بینیوه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ كردوون، كاتێك چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه باوكی كچه‌كان له‌شوێنه‌كه بووه‌و ده‌ستبه‌جێ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه: سانجای دولی ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ترسی له‌وه هه‌بووه كه له‌داهاتوودا نه‌توانێت كچه‌كانی بدات به‌شوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی له‌ده‌ستدانی 4600 دۆلار له‌كارێكی بازرگانیدا تووشی بێهیوایی بووه، لای خۆشیه‌وه دایكی كچه‌كان وتویه‌تی، كه له‌وه تێناگات بۆچی كچه‌كانی كوشتووه، چونكه ئه‌و باوكێكی زۆر باش بووه بۆیان‌و زۆریشی خۆشویستوون.
جێی باسه، وڵاتی هندستان كلتورێكی جیاوازی پێكهێنانی هاوسه‌رگیری هه‌یه، به‌جۆرێك ئاهه‌نگی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت‌و هه‌موو تێچوونێكی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ش له‌سه‌ر باوكی كچه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شیرباییه‌كی زۆر له‌ماڵی بوكه‌كه وه‌رده‌گیردرێت
نەوا
به‌روار: 23/02/2015
851 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|