مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆیه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
له‌پێناو دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان ئه‌مڕۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
هێمن مه‌ولود به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 23-2-2015 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه له‌پێناو دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو نه‌چونه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه.
وتیشی: دوای 2 سه‌عات له‌خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگای كۆیه، هیچ به‌رپرسێك نه‌هات به‌ده‌نگمانه‌وه، بۆیه بڕیارماندا به‌یانیش خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌وه زیاتر مووچه‌كانمان دوانه‌كه‌وێت.
پوکمیدیا
به‌روار: 23/02/2015
544 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|