عادل موراد پێشنیاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مالكی كردووه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی هێرشده‌كاته سه‌ر عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حیزبه‌كه‌ی‌و ده‌ڵێت: عادل مورادو ئه‌مسالی وه‌كو ئه‌و پێشنیاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان بۆ مالكی كردووه.
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌لێدوانێكیدا به‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندوه: عادل مورادو ئه‌مسالی ئه‌و بوون پێشنیاریان بۆ نوری مالكی كرد، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، ئه‌وا خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا هه‌یه راده‌په‌ڕێت.
شێخ جه‌عفه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانی عادل موراد بۆ به‌غداو بینینی نوری مالكیشه‌وه وتویه‌تی: ئه‌و بۆ مووچه نه‌چووبوو، به‌ڵكو بۆ جاسووسی به‌سه‌ر براده‌ره تێكۆشه‌رو ماندووه‌كانی نێو یه‌كێتی چووبوو، جاسووسی به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرد.
ئه‌م وتانه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر دوای ئه‌وه ده‌ێت كه عادل موراد له‌لێدوانێكیدا ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرتبوو كه له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانین.
نەوا
به‌روار: 23/02/2015
773 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|