گەر سەربڕینی پێشمەرگە دینداری بێت یەک نوێژ ناکەم
رۆژنامه‌نووسێکى کۆمه‌ڵی ئیسلا مى، رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ربڕینى پێشمه‌رگه‌یه‌ک له لایه‌ن چه‌کدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ه‌وه، ئه‌گه‌ر دینداری بێت من یه‌ک نوێژى تر ناکه‌م.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا، چەتەکانی داعش پێشمەرگەیەکی کورد، بەناوی هوجام سورچی دەستگیردەکەن و، بەدەم گوتنەوەی ئەڵاهو ئەکبەر شه‌هیدی دەکەن.
لەوبارەیەوە ئه‌نوه‌ر سه‌باح، رۆژنامه‌نوسی کۆمه‌ڵى ئیسلامى به ڕۆژنیوزی راگه‌یاند" پێشمه‌رگه پارێزه‌رى خاک و وڵات و ئاوە و به‌رده‌وا م داکۆکی له نشتیمانه‌که‌ى ده‌کات، به چ حه‌قێک سه‌رى ده‌بڕن به‌و شێوه‌یه، به‌راستى ئه‌م کاره‌ى ئه‌و چه‌کدارانه ده‌یکه‌ن خه‌لافه‌ت نییه، به‌ڵکوخورافاته و سه‌رلێشێواوییه".
وتیشی" والله ئه‌گه‌ر ئه‌مه دیندارى بێ من یه‌ک نوێژى تر ناکه‌م، ئه‌مه دیندارێتى نییه، ئه‌مه هه‌مه‌جییه‌ته، به‌ربه‌رییه‌ته، کاره‌ساته، له کوێی ئیسلام شتى وا هه‌یه؟! ئه‌م کارانه به‌س بۆ ناشرینکردنى ئیسلام ده‌یکه‌ن".
رۆژنامه‌نووسه‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" ئێمه چه‌ندین ساڵه له کوردستانێکدا ده‌ژین، مه‌سیح، ئێزیدى، موسڵمانى تێدایه، بۆ که‌س ئازارى که‌سی نه‌داوه و که‌سیش هێرشی نه‌کردوه‌ته سه‌ر که‌س؟".
شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگەیە، بەو شێوەیە، ناڕەزایی زۆری لێکەوته‌وەتەوە
رۆژنیوز
وێنەکە ئەرشیفە
مالمۆکورد
به‌روار: 28/01/2015
1816 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|