ئەمریكا دەڵێ خەبات لە كۆبانی بەردەوام دەبێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رزگاركردنی كۆبانی بە هەنگاوێكی گرنگ ناو دەبات‌و ئاماژە بەوەش دەكات كە خەبات لە كۆبانی بەردەوام دەبێت.
 
جین ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" خەبات لەكۆبانی بەردەوامی هەیە و ئاشكرای كرد كە لە ئێستادا ئەو گرووپانەی لە دژی داعش دەجەنگن، لەسەدا كۆبانێ یان كۆنترۆڵ كردووە و ئەمەش شتێكی نوێیە".
 
ساكی ئاماژەی بەوەشكرد كە داعش زۆر هەوڵیدا كۆبانی كۆنترۆڵ بكات، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، جەختیشیكردەوە كە قۆناغەكە بەردەوامە‌و ناتوانێرێت كاتێكی دیاریكراو دەست نیشان بكرێت بۆ كۆتایی هاتنی جەنگ لە كۆبانی‌و تەواوی سوریا.
 
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رونیكردەوە كە جەنگێكی گەورە كرا لەپێناو ئازادكردنی كۆبانی، دوپاتیشیكردەوە كە بەرگرییەكان لەكۆبانی جێگەی ستایشە.
 
سەبارەت بە توركیا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی خستەڕوو كە توركیا لەبەرامبەر رووبەڕوو بوونەوەی داعشدا  هاریكاری تەواوی كردون‌و دوپاتیشیكردەوە كە هەماهەنگی نێوانیان بەردەوام دەبێت.
شارپرێس
به‌روار:  27/01/2015
551   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   717
کۆی سه‌ردان:   29262140