گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌كان له‌په‌نای پارتی و یه‌كێتیدا، خۆیان حه‌شارداوه.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌حه‌مولی هاوڵاتییان و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت 3 لایه‌نه‌كه‌ی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازیی سیاسی و ئیداری و دارایی، خه‌ریكه له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت: مه‌رجی به‌شداربونی ئه‌وان وه‌كو ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌ت، ده‌ستپێكردنی چاكسازیی بووه.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پرسی چاكسازی له‌هه‌رێم، له‌شوێنی خۆیدا چه‌قیوه‌و باسی له‌وه‌شكرد: خه‌ریكه ته‌حه‌مولی هاوڵاتییان و لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت 3 لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌و داواده‌كات، حكومه‌ت له‌زوترین كاتدا، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵك دراون، جێبه‌جێ بكات.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له‌وه‌شكرد: گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌كان له‌په‌نای دوو حزبی پارتی و یه‌كێتیدا، خۆیان حه‌شارداوه.
نەوا
به‌روار: 27/01/2015
470 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|