ئه‌ردۆغان دەڵێ کوردستانی سوریامان ناوێ
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی كۆبانێ، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ناوچه‌یه‌كی كوردیی له سوریا ناوێت كه هاوشێوه‌ی عیراق خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بێت.
رۆژنامه‌ی حوریه‌تی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه: له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: نامانه‌وه‌ی دۆخێكی وه‌ك باكوری عیراق له باكوری سوریا دووباره‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان وتویه‌تی: "پێویسته هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به‌و پرسه نه‌گۆڕین، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا باكوری سوریاش ده‌بێته باكوری عیراق و ئه‌و قه‌واره‌یه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی گه‌وره له داهاتوودا."
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه دێت كه شه‌ڕڤانانی كورد له شاری كۆبانێ، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستهێنا و 90%ی شاره‌كه‌یان له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه پاككرده‌وه.
له سه‌ره‌تای گه‌مارۆدانی كۆبانێوه، توركیا هه‌ڵوێستێكی ته‌مومژاویی هه‌بووه و به‌شداری ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌شی نه‌كردووه كه ئه‌مریكا بۆ لێدانی مۆڵگه‌ی گروپه جیهادییه‌كانی عیراق و سوریا و پشتیوانی له كوردانی كۆبانێ پێكیهێناوه و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌ركه‌وتنی كورد له كۆبانێ ببێته‌هۆی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستانی سوریا كه هاوسنووری توركیایه.
ئه‌ردۆغان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، كه شه‌ڕی به‌رگری له كۆبانێ ده‌كات، به تیرۆرست وه‌سفكردووه، وه‌ك چۆن له ساڵی 1984ه‌وه به‌رپرسانی توركیا په‌كه‌كه‌یان خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
خەندان
بهروار: 27/01/2015
666 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|