سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێكى هاوپه‌يمانى هۆزه‌ عه‌ره‌بييه‌كان دەكات
مالمۆکورد

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 26 / 1 / 2015، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێكى هاوپه‌يمانى هۆزه‌ عه‌ره‌بييه‌كان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێكى هاوپه‌يمانى هۆزه‌ عه‌ره‌بييه‌كان كه‌ پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( د. عەبدولڕەزاق رەحیم شەمەری رێكخه‌رى گشتى و عه‌بدولوه‌هاب شه‌مه‌رى به‌رپرسى راگه‌ياندن)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و كارو په‌لاماره‌ تيرۆريستييه‌كانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش له‌ كوردستان و عێراق كراو, هەردوولا هاوڕابوون كەوا بەردەوامبوونی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانی عێراقدانییه‌و عێراق دەخاتە رەوشێكی زۆر مەترسیدارترو لەئەنجامدا ئه‌م شەڕه‌ نه‌خوازراوه‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕى تائیفی و درێژه‌ ده‌كێشێت، سكرتێری گشتیی YNDK باسی لە شكسته‌كانى تيرۆريستانى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان كردو وتی: ( هێرشى داعش بۆسه‌ر كوردستان و بێهه‌ڵوێستى هه‌ندێ هۆزو ناوه‌ندى عه‌ره‌بى عێراقى وه‌كو يه‌كن و، جگه‌ له‌ شكست و شه‌رمه‌زارى هيچيديكه‌ وه‌ده‌ست ناخه‌ن.)، هه‌روه‌ها وتى: ( داعش هيچ داهاتوويه‌كى نييه‌ بۆيه‌ پێويسته‌ هۆزه‌ عه‌ره‌بييه‌كانى عێراق له‌ به‌رامبه‌ر داعشدا خۆيان يه‌كلا بكه‌نه‌وه‌و به‌توندى رووبه‌ڕوويان ببنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن خۆيان زيانمه‌ند ده‌بن و، عێراقيش زياتر وێران ده‌بێت.).
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا.
شایانی باسە هەڤاڵ ( قەهار تاهیر سه‌عيد ئەندامی مەكتەبی سیاسی YNDK ) ئامادەی دیدارەكە بوو.
به‌روار:  26/01/2015
543   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   262
کۆی سه‌ردان:   29231776