ئه‌نجیلینا جولی سه‌ردانی ئاواره‌كانی دهۆكی كرد
ئه‌نجلینا جولی باڵیۆزی نیاز پاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی كه‌مپی خانكێ-ی له شاری دهۆك كرد كه ئاواره‌كانی كورده ئێزدییه‌كان و عیراق و سوریای تێدایه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ژیانی ئاواره‌كان له‌م ناوچه‌یه زۆر دژواره‌و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره‌كان زیاتر بكه‌ن و بارودۆخێكی ئارام و ئاسایشیان بۆ دابین بكه‌ن و له مه‌ترسییه‌كان دوریان بخه‌نه‌وه.
هه‌رله‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌دا ئه‌نجلینا جولی زۆر سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی باشوری كوردستانی كرد كه به سنگێكی فراوانه‌وه ئاواره‌كانی عیراق و سوریایان گرتۆته خۆ‌و پاراستویانن و هاوكاریان كردون، وتیشی: باشوری كوردستان ته‌نها په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و ئاسایشه بۆ ئاواره‌كان و له‌و روی پێشوازی و هاوكاریشیانه‌وه باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ توانا دیاریكراوه‌كه‌ی هاوكاری باشی ئاواره‌كانی كردوه.
ئه‌نجلینا جولی وتیشی: ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ئاواره‌بوون، به‌تایبه‌ت ژنه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆرستیه‌كانه‌وه زوڵم وزۆرێكی زۆریان لێكراوه‌و وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌و له‌لایه‌ن داعشه‌وه كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه، بۆیه ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بكات له دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌و كه‌سانه‌و كاربكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كانیان.
وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش رزگاریان بووه پێویستیان به هاوكاری زۆرهه‌یه له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه باڵیۆزی نیاز پاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند: له‌ساڵی پاره‌وه تاكو ئێستا زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون و به‌پێی ئه‌و به‌راورده‌ش ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رووی له‌زیادبوون كردوه بۆیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه كه كاربكات بۆ راگرتنی توندرو تیژییه‌كان و له‌ناوبردنی تیرۆرستان و هێنانه كایه‌ی كه‌شێكی ئارام بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی توند‌و تیژیی و شه‌ڕه‌كانه‌وه ئاواره‌بوون.
وتیشی: دوای 5 ساڵ له توند‌و تیژییه‌كانی سوریا له چه‌ندین هاوڵاتی شه‌هیدبوون و ملیۆنان هاوڵاتیش ئاواره‌بوون له‌وانه‌ش زیاتر له 5 ملیۆن منداڵیان تێدایه كه‌ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بكات له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و دۆخه ناله‌باره و گێرانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچه‌كانی عیراق و سوریا.
جولی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌نده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاره له له‌ناوبردنی هێزه توندڕه‌وه‌كاندا خه‌رجده‌كات، ده‌بێت كاریش بكات بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كان و باشكردنی دۆخی ژیانیان.
پوکمیدیا
به‌روار: 25/01/2015
1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|