ئەکرەمی مام عەلی کەسایەتییەکی ڕۆشنبیری کوردی مالمۆ
ئەکرەم عەلی هەرگیز نەمر کەسایەتییەکی رووناک‌بیر و ئازادیخواز و تێکۆشەری کورد ، نموونەی جوامێری و پاکی و دڵسۆزی بوو . .....
ساڵى (1955) لە سلێمانى لەدایکبوووە.
ــ ساڵى 1977 بە پێنج چیرۆک بەشداریى لە (کۆمەڵێ چیرۆکى ئاوس)دا کردووە.
ــ پەیمانگەى کشتوکاڵى (هونەریى) تەواوکرد.
ــ لەبەرئەوەى جوانەمەرگ لە قوتابییە یەکەمینەکان بوو.. لە کۆلێژى کشتوکاڵ لە ئەبوو غرێب وەرگیرا و، لەساڵى 1983 دا بڕوانامەى وەرگرت و دواتر لە زانکۆى (ئەسکى کەڵەک) وەک موعید خەریکى دەرزوتنەوە بو.
ــ لە ساڵى 1982 دا ژیانى هاوسەرێتى پێکەوەنا و کوڕێکى تاقانەی هەیە بەناوى (زۆزک).
ــ ئەو کاتەی کە ئەکرەمی مام علی هەستی کرد کە ئیتر ناتوانێت بەرگەی زوڵم و چەوسانەوەی میللـەتەکەی بگرێت بۆیە بەدڵ ماڵئاوای لە هاوڕێ و چایخانە رەشداگیرساوەکەی باوکی کرد و رێی شاخی گرتە بەربەڵام لەوێش دیسان بەرەو مەرگەساتێکی تر بۆوە مەرگەساتی کە زۆرینەی زۆرمان بینیومانە کە چۆن شاخ پشتی لە شاخ و چۆن پێشمەرگە خزێنرابووە مەتەرێزی دژ بە یەک و سەرهەڵدانی پچوکترین بیرۆ رای ئازاد و سەربەست هەر زۆر بەزویی دەمکوت و سەرکوت دەکرا هەر بۆیە لە ساڵی 1986 بۆ دوهەم جارکەشکۆڵەکەی کردەوە کۆڵی و بەرەو هەندەران نیشتمانى جێهێشت دواجار لە سوید گیرسایەوە.. لەوێ بە رەنجى شانى خۆى دەژیا.. هەردەمیش لە یارمەتیدانى هاوڕێیانى نێو وڵات درێغى نەکردووە و بەتەنگیانەوە بوو.
ــ ساڵى 1992 کۆمەڵە چیرۆکێکى بەناوى (بازنەى خۆر)ەوە لە سوید چاپ و
بڵاوکردەوە.. شەش کورتە چیرۆکى لەخۆى گرتووە.
ــ دەستەى بەڕێوبەرى رادیۆى (ئاوات-هێڤى) بووە کە لە (مالمۆ)ى سویدەوە بە زمانى کوردى پەخشدەکرا.. بەردەوام لە دژى شەڕى میللـەتکوژیى لە باشوورى مەزنداو لەمەڕ کێشە گەرم و گوڕەکانى کورد بە گیان و نەفەسێکى مرۆڤدۆستى کوردپەروەرانەوە تەنزو وتاری دەنووسى و مێزگردى جۆراوجۆرى سازدەدا.
دەستەى نووسەرانى بڵاوکراوەى (چراخان) بوو کە بە کوردى لە سوید دەردەچوو.. بە بەردەوامیش گۆشەیێکى تەنزئامیزى تێیدا هەبوو.
ــ ئەندامى دەستەى نووسەرانى گۆڤارى (مەڵبەند) بوو کە لە لەندەن دەردەچێت و لەمیشدا وێڕاى بابەت و وتار، گۆشەیەکى بەردەوامى تەنزئامێزى هەبوو.
ــ لەمانگنامەکانى (ژینى نوێ) و (پەیام) و (ڕۆژى نوێ) دا وتار و تۆژینەوەى رۆژنامەگەرییانەى بڵاوکردۆتەوەو.. نوسەر و هاوکاریان بووە.
ــ دەورى بەرچاوى لە پەروەردەکردنى منداڵانى کوردى سویددا هەبووە، بەتایبەتى لە بوارى فێرکردنى زمانى کوردی‌دا.
کۆمەڵێ چیرۆک و پەخشانى جۆراوجۆرى دیکەى بە زمانى کوردى و عەرەبى هەیە، زوربەیان بڵاونەکراونەتەوە.
کۆمەڵێ چیرۆکى لە زمانى عەرەبى و فارسی وسویدی کردۆتە کوردى و زوربەیانى لە گۆڤار و بڵاوکراوە کوردیەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
ــ لە رۆژى 22/01/2002 لە سوید بە نەخۆشى کۆچی دوایى کرد و.. هەر لەوێش بە خاک سپێردرا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی دەنگی سەربەخۆ
پێش ئه‌وه‌ی به جه‌ڵه‌ب به‌ره‌و قه‌سابخانه، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆتان، به پێی مه‌یلی خۆتان، ملی بێ ئومێدیتان بخه‌نه به‌رده‌م چه‌قۆی قه‌سابه‌کانتان، ئه‌و وشه سیحرییه به‌کار بێنه و بڵێ نا، (نه‌ء)!
ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه، وه‌ک خۆی،له یه‌کێک له نووسینه‌کانی "ئه‌کره‌م عه‌لی" وه‌رگیراوه. بەداخێکی زۆرەوە، کاک ئه‌کره‌م لە رۆژى 22/01/2002 لە سوید بە نەخۆشى کۆچی دوایى کرد و هەر لەوێش بە خاک سپێردرا.
له ده‌ستدانی کاک ئه‌کره‌م هه‌روا سانا نه‌بوو،جێگه‌که‌ی دیارە و زۆریش، بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونه پێشکه‌وتنخوازه زانستییه‌کانی بۆ هه‌تا هه‌تایه بە نەمری دەمێننەوە، خۆزگه نموونه‌ت زۆر ده‌بوو. به‌داخم بۆت! ئه‌و گووتاره‌ی له چله‌که‌یدا خوێندمه‌وه ئێستا له‌به‌رده‌ستمدا نییه و له کاتێکی تردا لێره ده‌ینووسمه‌وه ئه‌وه‌ی له بیرم بێت له وێدا گووتم هاوڕێ ئه‌کره‌م تۆ ده‌بوا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه و گۆڤارێکی پڕ له تیراژ بوویتایه نه‌ک رۆژنامه دابه‌ش بکه‌یت. پاشان گووتم تۆ و ئه‌سترید لیندگرینی چیرۆک‌نووسی مه‌زنی سوید له یه‌ک مانگدا ماڵئاواییتان لێ‌کردین وه‌لی ئه‌ستریدی مه‌زن، هه‌رچۆنێک بێت، ته‌مه‌نێك ژیا به‌ڵام تۆی رووناک‌بیر، تۆی خۆشه‌ویست و مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر زۆر زوو به‌جێتهێشتین. ئێستایش ده‌نگت له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه که له لووتکه‌ی له بیرچوونه‌وه‌دا و له دوا رۆژه‌کانی ژیانتدا، پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جێگه‌که‌ت پاڵبکه‌ویته‌وه، پێمگووتیت: ئاخر کاک ئه‌کره‌م تۆ که‌ی نه‌خۆش بوویت! گووتت "تو خوا وا نییه کاکه رۆژ"!
پەیجی ڕۆژی ئازادی
به‌روار: 24/01/2015
703 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|