پێشمەرگە ناوەندی موسڵ تۆپباران دەکات
هێزی پێشمەرگە لە دووریی کەمتر لە 10 کیلۆمەتر ناوەندی شاری موسڵ تۆپباران دەکات و سێ گوندیش لە باکووری رۆژئاوای موسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراون.
سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری تیکێل- ناوەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە هێزی پێشمەرگە گوندەکانی خورسابات، بایبوغ و چەند گوندێکی دیکەی تۆپبارانکردووە و لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەشدا 3 بارەگای داعشی کردووەتە ئامانج.
بۆ یەکەمجارە پێشمەرگە ناو موسڵ تۆمباران دەکات، لە دووریی کەمتر لە 10 کیلۆمەتر و تۆپبارانی گوندەکان لە بەیانییەوە تاوەکو نیوەڕۆ بووە و تۆپبارانکردنی موسڵیش ئێستا دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
لای خۆیەوە فەریق جەمال ئێمینکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، سێ گوندی باکووری رۆژئاوای موسڵ کە پێکدێن لە (قادسیەی سەروو و خواروو، شندۆخا) لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراون. ئەو گوندانە نزیک سەربازگەی کەسکێن.
ڕووداو
بهروار: 23/01/2015
364 جار خوێندراوهتهوه
|